تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 17:21 Asia/Tehran
  • تۆمارکرانی شانازییەکی دیکە لە وەرزشی خانمان، ئێران جارێکی دیکە لەسەر سەکۆی یەکەمی ئاسیادا ڕاوەستا

"سارە جەوانمەردی" خانمە تیرئەندازی زێڕینی ئێران ئەمرۆ سێ شەممەو لەدرێژەی یارییە پارائاسیاییەکانی٢٠١٨ی ئەندۆنزیا بە دەس خستنی دووهەم میدالیای زێڕ لەماددەی دەمانچەی بایی دە مەتری خانمانی کلاسیSh1 شانازی خوڵقاندو بە دەسەڵاتەوە لە سەر سەکۆی پاڵەوانی ڕاوەستا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، جەوانمەردی کە رۆژی ڕابردوو لە تەپانچەی پەنجا مەتری سووکی ئێران میدالیای زێڕی بەدەست هێنابوو، ئەمڕۆش لە دەمانچەی بایی لە پێشبڕکێیەکی سەختدا لەهەمبەر خەنیمانێک لە ئێراق، تایلەند، کۆریای باشوور و چین لەسەر سەکۆی یەکەمی کیشوەری ئاسیادا ڕاوەستا.

ناوبراو بە دەس خستنی دووهەم میدالیای زێڕی خۆی لەو یارییانەو بەسەرنجدان بە گۆڕانی یاساوڕێساکان، بوو بە ڕێکۆردداری ئاسیا لە فیناڵی ئەو ڕکابەرییانە . خانمە تیرئەندازی کەمئەندامی ئێران لە پێشبڕکێکانی ئەم دواییەی پاڵەوانەتی جیهان بە دەس خستنی میدالیای زێڕ، یەکەم بەرەبەشی یارییەکانی پارائۆلەمپیکی٢٠٢٠ی تۆکیۆی بەدەست هێنابوو. جەوانمەردی لە ڕکابەرییەکی ئێرانیدا بە دەس خستنی٢٣٧.٨خاڵ پلەی پاڵەوانەتی بەخۆتەرخان دابوو.

سێهەم خولی یارییە پارائاسیاییەکانی٢٠١٨ لە رۆژانی١٤هەتا ٢١ی رەزبەر بەئامادەبوونی دوو هەزار و ٨٨٠ وەرزشوان لە چل ویەک وڵات لە ١٨ لقی وەرزشیی بەمیوانداریی جاکارتا بەڕێوە دەچێ.

لەو یارییانەدا ٦٨٥ میدالیا دابەش دەکرێ کە لەو هەژمارە ٣٠٠یان بۆ خانمان، ٣٤٢یان بۆ پیاوان و ٤١ ملوانکەش لەمیکس و تیمییە.

ئێران بە٢٠٩ وەرزشوان و لە ١٣ لقی وەرزشی بەشداری سێهەمین خولی یارییە پارائاسیاییەکانی٢٠١٨ی جاکارتا بووە.