تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 16:06 Asia/Tehran
  • یاریزانی ئێرانیی تۆپی پێ، بوو بە باشترین ھافبەکی مێژووی کاپی گەلانی ئاسیا

عەلی کەریمی یاریزانی ئێرانیی تۆپی پێ بە پێی بۆچوونی کاربەرانی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا وەک باشترین ھافبەکی مێژووی کاپی گەلانی ئاسیا ھەڵبژێردرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،ماڵپەڕی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە سەروبەندی یاریی تۆپی پێی گەلان لە ٢٠١٩ی ئەم کیشوەرەدا، پاڵێوراوانی باشترین ھافبەکی مێژووی کاپی گەلانی ئاسیای ڕاگەیاندو داوای لە کاربەرانی ئینتێڕنێت کرد کە باشترین ھافبەکی مێژووی ئەم کێبەرکێیانە ھەڵبژێرن  کە لە ئەنجام دا عەلی کەریمی ھافبەکی پێشووی تیمی نیشتیمانیی ئێران و یانەی پرسپۆلیس بوو بە باڵانشینی خشتەی ڕاوەرگرتنەکە.

بەرلەمە عەلی دایی ئەستێرەی پێشووی تیمی نیشتیمانیی یاریی تۆپی پێی ئێرانیش توانی بووی وەک باشترین ھەڵمەتبەری مێژووی کاپی گەلانی ئاسیا ھەڵبژێردرێت.