تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 18:52 Asia/Tehran
  • پەردە ھەڵگیران لە سەر پەیکەری زانای ئێرانی لە زانکۆی مادرید

پەیکەری ئەبوعەلی سینا زانای ئێرانی لە «زانکۆی ئائۆتۆنۆما»ی مادریدی ئەسپانیا پەردەی لە سەر ھەڵگیرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فارس، دوای پەردە ھەڵگیران لە سەر پەیکەرەی زانای ئێرانی، کۆبوونەوەی ڕێزگرتن لە زانای ئێرانی ئەبوعەلی سینا  لە «زانکۆی ئائۆتۆنۆما»ی مادریدی ئەسپانیا بە ئامادە بوونی مامۆستا پایەبەرزەکانی ئەو وڵاتە بەرپا کرا کە لەو کۆبوونەوەیەدا ئەبولفەزل کاشانی کارداری کانیی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەسپانیا ڕایگەیاند: ئەبوعەلی سینا حەکیم، فەیلەسوف، بیرکار، پزیشک، ئەستێرەناس، موسیقازان، شاعیر، فەقی، عاریف و سیاسەتڤانێکی گەورەی سەردەمی خۆی بووە.

ئەم دیپلۆماتە ئێرانییە وتیشی: ئەبو عەلی سینا لە زانستی بیرمەندانی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا بەھرەی وەرگرت و بەرھەمی زانست و ئەزموەکانی خۆی وەک کەلەپوورو میراتێکی جیھانی خستەبەر دەست مرۆڤایەتی.

ئەبوعەلی سینا زانای ئێرانی ٤٥٠ بەرگ کتێبی لە بواری جۆربەجۆردا نووسیوە کە ژمارەیەکی زۆریان لە بارەی پزیشکی و فەلسەفەیە.

جۆرج ساتن لە کتێبی مێژووی زانست دا ئەبوعەلی سینای وەک یەکێک لە گەورەترین زانایانی پزیشکیی جیھان ناساندووە. ھەروەھا زانستانەمەی فەلسەفەی زانکۆی تێنێسی، ئەم زانا ئێرانییەی وەک کاریگەرترین فەیلەسوفی جیھانی بەرلە چاخی مۆدێڕن ناساندووە.