تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 20:35 Asia/Tehran
  • بە دەستهاتنی سی و دوو میدالیای ڕەنگاڵە بۆ کاروانی وەرزیشیی ئێران لە پێنجەمین ڕۆژی یارییەکانی پارا ئاسیایی 2018

کاروانی وەرزیشیی ئێران لە کۆتایی پێنجەمین ڕۆژی یارییەکانی پارا ئاسیایی 2018ی ئەندونیزییا، بوو بە خاوەنی سێزدە میداڵیای زێڕ، نۆ زێو و دە میدالیای بورونز.

کاروانی وەرزیشیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە درێژەی یارییەکانی پارا ئاسیایی 2018ی ئەندونیزییا لە لقی جۆربەجۆر سی و دوو میدالیای ڕەنگاڵەیان بە دەست هێنا.

کاروانی وەرزیشیی ئێران  تائێستا لەم پێشبڕکێیانە  بە سی میدالیای زێڕ، بیست و سێ  زێو و بیست و حەوت بورونز  و لەسەرجەم هەشتا میدالیا لە پلەی  سێیەمی خشتەی ڕیزبەندی دایە.

سێیەمین خولی یارییەکانی پارا ئاسیایی 2018 لە شەش هەتا سێزدەی ئوکتوبەر  بە ئامادەبوونی دوو هەزار و 880 وەرزشڤان لە 41 وڵات  لە هەژدە لقی وەرزیشی لەسەر میواندارەتی جاکارتای پێتەختی ئەندونیزییا خەریکە بەڕێوە دەچێت.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بە 209 وەرزشڤان و لە سێزدە  لقی وەرزیشی  لە سێیەمین خولی یارییەکانی پارا ئاسیایی 2018ی جاکارتا  ئامادە بوویە.