تشرینی یه‌که‌م 14, 2018 10:17 Asia/Tehran
  • دەس خستنی میداڵیای زێر لە لایەن وەرزشوانی ئاسنهەڵگری ئێران لە ئۆلەمپیکی لاوان

لە درێژەی یارییەکانی ئۆلەمپیکی ٢٠١٨ی لاوان، وەرزشوانی ئاسنهەڵگری واوەقورسی ئێران بە سەرجەم ٣٨٠ کیلۆگرام پلەی قارەمانەتی بە دەست هێنا.

سێهەم خوەلی یارییەکانی ئۆلەمپیکی لاوانی ٢٠١٨ لە حەوتەمی ئۆکتۆمبەر لە "بوینێس ئایرێس" ی پێتەختی ئارژانتین دەست پێبووە و تا ١٨ی ئۆکتۆبەر درێژەی هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "عەلیڕەزا یوسفی" وەرزشوانی ئاسنهەڵگری واوەقورسی ئێران ، لە جوڵەیەکی تەکزەبر بە بەرز کردنەوەی ١٦٢ کیلۆگرام و لە دوو زەبردا بە بەرز کردنەوەی  ٢١٨ کیلۆگرام میداڵیای زێڕی کردە مل؛ و پلەی پاڵەوانەتیی  و بەهێزترین کوڕیی ئەو یارییانەی بە خۆ تەرخان دا.

ئێران بە ٤٩ وەرزشوانی کچ و کوڕ لە ١٧ لقی وەرزشی لەو ڕکابەرایەتیانەدا بەشدارییان کردووە.

تا ئێستا کاروانی وەرزشیی ئێران لە سێهەمین خولی یارییەکانی ئۆلەمپیکی لاوانی ٢٠١٨، ٦ میداڵیای زێڕ، زیوێک و یەک میداڵیای برۆنز بە دەس هێناوە.