تشرینی دووه‌م 05, 2018 16:53 Asia/Tehran
  • لیگی هەڵکەوتەی زۆرانی فەرەنگی ، بیمەی ڕازی ئەردەوێل ڕێگای بردە فیناڵ

بیمەی ڕازی ئەردەویل وەکوو یەکەمین تیم ڕێگای بردە فیناڵی پێشبڕکیکانی لیگی هەڵکەوتەی زۆرانی فەرەنگی یانەکانی وڵات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر وبەگیڕانەوە لە ماڵپەڕی فیدراسیۆنی زۆران، قۆناخی کۆتایی پێشبڕکیکانی لیگی هەڵکەوتەی زۆرانی فەرەنگی یانەکانی وڵات لە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لە هوڵی شەهیدانی حەوتەمی پۆشپەڕی تاران خەرێکی بەڕێوە چوونە. لە یەکەم دیداری بەرلەکۆتایی ئەم پێشبڕکییانەدا تیمی بیمەی ڕازی ئەردەویل بە ئیمتیاز وپشکی ٣٨ بەسێ وبردنەوەی تاکیی دە بە سێفر لەبەرانبەر تیمی شەهرمای شارەداری مەشهەد سەرکەوتنی بەدەس هێنا وڕێگای بردە فیناڵ. یاری تری بەرلە کۆتایی ئەم پێشبڕکییانە ی نێوان تیمەکانی سینا سنعەتی ئیزە وشەهیدانی بەرەڤانی کاری حه ره می  قوم بەڕێوەچوو. پێشبڕکیکانی ڕیزبەندی وفیناڵی لیگی هەڵکەوتەی زۆرانی فەرەنگی یانەکانی وڵات پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت.