تشرینی دووه‌م 06, 2018 16:43 Asia/Tehran

بە ئامادەبوونی ژمارێک لە فەرهەنگ دۆستان و شاعیران و وێژەوانان ، ئاهەنگی پەردەلادان لەسەر دیوانی هۆنراوەکانی محەممەد فاتح محەممەدی ناسراو بە " ف - نامۆ" دوانیوەڕۆی دوێنێ دوشەممە 14 ی گەڵلاڕێزانی 1397 ی هتاوی لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری سەقز بەڕێوە چوو .

بەپیێی راپۆرتی کوردپرێس ، لەم ئاهەنگەدا کەسانێکی وەک ئیحسان ئەخەوان ، ئۆمەر نۆریاویی ، سەباح حسێنی ، شاباز موحسنی و فاتح موحەممەدی وتاریان خوێندەوە و ئاسۆسلێمان نژاد و عومەری رەسوڵی ش چەند هۆنراوەیەکی ف- نامۆ یان خوێندەوە .

 ئاسۆی خەیاڵ بە تیراژی هەزار دانە لە لایەن ناوەندی پەخشکاری ئامیار لە شاری سنە بڵاو بووەتەوە .

کتێبەکە لە 432 لاپەڕەدا چەندین بەشی وەک هۆنراوەی کلاسیک و نوێی کوردی و فارسی دەگرێتەبەر بە بابەتی ئەوینداری و کۆمەڵایەتی .

شیاوی ئاماژەیە بەڕێز فاتح موحەممەدی ساڵانێکی دوور و درێژ لە رادیۆ کوردی تاران کاری دەکرد و خەریکی کاری وەرگێڕان و نوسین و بێژەری بوو .