تشرینی دووه‌م 09, 2018 12:32 Asia/Tehran
  • لە یارییەکانی نێوان کیشوەریی تۆپی پێی پەڕاوی دا ئێران بە سەرکەوتن بە سەر ڕووسیادا بوو خەنیمی میسر لە قۆتاغی پێش کۆتایی

تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی پەڕاویی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر ڕووسیادا، وەک تیمێکی ڕیزی یەکەم ڕێی لە قۆتاغی پێش کۆتایی کاپی نێوان کیشوەریی ٢٠١٨ی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکان دەکەوێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی پەڕاویی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی لە سێھەمین دیداری خۆی لە قۆناغی گروپیی کاپی نێوان کیشوەریی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بۆ ڕووسیا چووە مەیدانەوەو توانی بە دەرەنجامی سێ بە یەک ئەو تیمە ببەزێنێ.

تیمەکانی ئێران و ڕووسیا کە بەرلەمە بە دەست خستنی دوو سەرکەوتنی بەردەوام گەییشتنی خۆیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایییان یەکلایی کرد بووەوە، بۆ دیاری کردنی تیمی پێشەنگی گروپی B «بی» بەرەوڕووی یەکتر بوونەوە.

تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی پەڕاویی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکەم ململانێی لە قۆناغی گروپیی نێوان کیشوەریی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان تیمەکانی ئەمریکا و تاھیتی و ڕووسیای گروپی B «بی»دا بەزاند. ئینجا لە دووھەمین ململانێشی دا لە بەرامبەر تاھیتی بە دەرەنجامی ٤ بە ٢ بە سەری دا سەرکەوت.

تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێی پەڕاویی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قۆتاغی پێش کۆتایی بەرەوڕووی میسر دەبێتەوە وەکوو دووھەمین تیمی گروپی A  . ڕووسیاش لە بەرامبەر برازیلی پێشەنگی گروپی A دا یاری دەکات.