تشرینی دووه‌م 09, 2018 20:23 Asia/Tehran
  • بۆ یەکەمجار مۆبایلێک دروست کرا کە بەتەواوی دەنوشتێتەوە

بەشی زانست و تەکنەلۆژیا- لێکسپای کە لە لایەن کۆمپانیای رۆیۆڵ دروست کراوە خاوەنی شاشەیێکی بەهێز و خۆڕاگرە و توانای نوشتانەوەی تەواوی هەیە.

کوردپرێس: بەپێی هاواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوزی ئینگلیزی، کۆمپانیای ڕۆیۆڵی ئەمریکی خاوەنی بیرۆکەی ئەم مۆبایلەیە کە دەتوانرێت وەکوو کیفی پارە بنوشتێتەوە، مۆبایلەکە بە ئاسایی و بە نوشتاوەیی کار دەکات و بە هەردوو شێوەکە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت.

مۆبایلەکە خاوەنی شاشەیێکی ٧.٨ ئینجییە کە بە کراوەیی وەک تابلێتێک دەردەکەوێت، سیستمی ئەندرۆید بەکار دەهێنێت و خێراییێکی باشی هەیە.

گرفتی سەرەکیی مۆبایلەکە گەورەیی و ئەستوریەکەیەتی، بە رێژەی ٥٠% لە ئایفۆن ئێکس ماکس گەورەترە، نرخی مۆبایلەکە لە هەزار و ٣١٨  دۆلارەوە دەستپێدەکات بۆ هەزار و ٤٦٩ دۆلار.

بڕیارە ئەم موبایلە نوشتاوەیە لە کاتی بڵاوکردنەوەی رابگەیەنرێت و لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ەوە بخرێتە بازاڕەکانی جیهانەوە.