لاریجانی : مافی چوونەدەر لە بەرجام بۆ ئێران پارێزراوە
سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران سەبارەت بە درێژەی ڕەوتی بەرجام وتی : ئەگەر لە درێژەی بەرجام بەرژەوەندیەکانی ئێران دابین نەکرێت مافی چوونەدەر لە تاران بۆ بەرجام پارێزراوە .
عەلی لاریجانی ڕۆژی دووشەمە لە دانیشتنە هەواڵێکدا سەبارەت بە درێژەی وتووێژەکان لە گەڵ ئوروپاییەکان سەبارەت بە درێژەی بەرجام وتی : ئوروپاییەکان دەبێ بگەنە بڕیارێکی یەکجاری و پرسەکانی هاوپەیوەند بە ڕێگاچارەی دارایی بێنە ئاراوە ؛ ئەو پرسە پەیوەندی بە ئێف ئەی تی ئێفەوە نیە . سەرۆکی مەجلسی ئێران وتیشی : ئەگەر بێتوو وتووێژەکان لە گەڵ ئوروپا ئاکامی نەبێت سەبارەت بە درێژەی کار لە چوارچێوەی بەرجام بریار ئەدرێت . ناوبراو وەبیریشی هێنایەوە : ئورووپاییەکان سەرەڕای چوونەدەری ئەمریکا لە بەرجام سوور بوون لەسەر درێژەی ڕێککەوتنە ناڤۆکییەکان و ڕێکارگەلێکیشیان بۆ درێژەی ئەو هاوکاریە ڕادەست کردووە بە ڵام لە کردەوەدا کەمتەرخەمی دەنوێنن . لاریجانی سەبارەت بە ئەگەری ئەنجام دانی وتووێژەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە دوای ڕاگەیندرانی ئامادەیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ وتووێژی بە بێ شەرت و مەرج ئەو پرسەی بە ڕێگاچارەیەکی لاواز وەسف کرد و وتی ئەمڕۆکە بوار بۆ وەها وتووێژێک خۆش نیە بە ڵام ئەمریکیەکان سەرەتا دەبێ بە گەڕانەوە بۆ بەرجام نیاز پاکی خۆیان بۆ وتووێژەکان بسەلمێنن کە هەڵبەت وەها نیشانەیەک لە ڕەفتار و وتاری ئەمریکادا نیە . سەرۆکی مەجلسی ئێران هەروەها بە وتنی ئەوەی کە تاران نەیاری دابەشکرانی یەمەنە وەبیریشی هێنایەوە : هەر ئەو جۆرەی کە ئێران نەیاری دابەشکرانی ئێراق بوو و لاگری لە دەوڵەتی بەغدا دەکرد ئێستاش نەیاری دابەشکرانی یەمەنە چۆنکوو ئەو پرسە خەسار لە ناوچە ئەدات .