کانونی یه‌که‌م 03, 2018 19:07 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی باسکەی ئێران پشکی مۆندیالی بەدەست هێنا

هەڵبژاردەی باسکەی ئێران بە بردنەوە لە هەڵبژاردەی فیلیپین، ئامادەبوونی لە مۆندیالی ٢٠١٩ی چین یەکلاکردەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هەڵبژاردەی باسکەی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بەسەرکەوتنی ٨٧ بە ٧٠ لەهەمبەر هەڵبژاردەی فیلیپین لە مانیل، پێنجەمین سەرکەوتنی خۆی لە ململانێی هەڵبژاردنیی مۆندیال بەدەست هێناو بەهۆی دوو سەرکەوتنی لە یاریی چوون و گەڕانەوە بەسەر هەڵبژاردەی فیلیپیندا، بۆ مۆندیالی٢٠١٩ هەڵکشا.

ئێران لە دواحەوتەی پێشبڕکێی هەڵبژاردنیی مۆندیالی ٢٠١٩، لە دوو یاریی کە مانگی فێڤرییە ئەنجامی دەدا، لەگەڵ تیمەکانی ژاپۆن وئوسترالیا دەکەوێتە ململانێ.

سەرپەیڤ