کانونی یه‌که‌م 04, 2018 12:36 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی سەردەمی زاڵێتیی مسی- ڕۆناڵدۆ؛

"لۆکا مۆدریچ" Luka Modrić ئەستێرەی تەمەن ٣٣ ساڵی تیمی فوتباڵی ڕێئال مادردی ئیسپانیا و تیمی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کورواسی، شەوی سێشەممە توانی تۆپی زێری ساڵی ٢٠١٨ بە خۆ تەرخان بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ دەس خستنی ئەم پێگەیە لە لایەن مودریچەوە کۆتایی هێنا بە زیاتر لە یەک دەیە زاڵ بوونی "لیۆنێل مێسی" Lionel Messi ئەستێرەی ئارژانتینی تیمی فوتباڵی بارسێلۆنای ئیسپانیا و "کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" Cristiano Ronaldo ئەستێرەی پۆرتوگالی پێشووری "ڕێاڵ مادرید"ی ئیسپانیا و ئێستای "یوڤێنتووسی"ی ئیتالیا، وەکوو باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیهان لە ڕوانگەی گۆڤاری فرانس فوتباڵەوە.

ئەم ڕێ و ڕەسمە شەوی ڕابردوو لە هۆڵی "گراند پلە" Grand Palais ی پریس بەڕێوە چوو.

ڕۆناڵد لە ڕیزبەندی تۆپی زێڕی ئەمساڵدا پلەی دووەمی بە دەست هێنا و مێسیش پلەی پێنجەم.

مودریچ پێشتریش (٢٤ی سێپتەمبەر) لە لایەن فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێی جیهانەوە (فیفا) وەکوو باشترین یاریزانی ساڵی جیهان هەڵبژێردرابوو.