کانونی یه‌که‌م 05, 2018 16:04 Asia/Tehran
  • چەند هەواڵێکی وەرزشی

بۆ یەکەمجار شەست داوەر و یاریدەری داوەر بۆ داوەریی کردن لە جامی گەلانی ئاسیا هەڵبژێردران کە "عەلیڕەزا فەغانی"، "محەممەدڕەزا سوخەندان" و"ڕەزا مەنسوری" لە ئێرانیش لەنێو ئەو شەست کەسەدا ناویان تۆمار کراوە.

"فەرزانە تەوەسولی" گوڵپارێزی هەڵبژاردەی فوتسال(تۆپی پێی نێو ساڵۆن)ی خانمانی ئێرانی بوو بە بەربژێری خەڵاتی باشترین گۆڵکاری جیهان.

ماڵپەڕی فدراسیۆنی جیهانیی باسکە(FIBA) پەسنی هەڵبژاردەی باسکەی ئێرانی دا و بەتایبەت دوو یاریزانی ئەو هەڵبژاردە بە ناوەکانی"محەممەد جەمشیدی" و"بێهنام یەخچالی" بەهۆی سەرکەوتنیان بەسەر تیمی فیلیپیندا. هەڵبژاردەی ئێران لە دووهەم یاری خۆیدا لەخولی پێنجەمی ڕکابەریی هەڵبژاردنیی مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەی فیلیپیندا کەوتە ڕکابەریی و لە یاریەکی قورسدا بە ئەنجامی٧٨بە٧٠ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

نوێنەری فدراسیۆنی جیهانیی بالە بەمەبەستی تاووتوێی بارودۆخی شاری "ورمێ" بۆ میوانداریی خولی گەلانی بالە، سەردانی ئەو شارەی کرد. ئێران لە لیگی گەلانی بالەی٢٠١٩ لە ماوەی دوو حەوتەدا میوانداریی خەنیمەکانیەتی و لەسەر بڕیاری فدراسیۆنی بالە، میوانداریی ئەو پێشبڕکێیانە سپێردراوەتە دەست شارەکانی "ورمێ" و"ئەردەبیل".

جێگری سەرۆکی کۆمیتەی نیشتمانیی ئۆلەمپیک ڕایگەیاند، فدراسیۆنی جیهانیی وەرزشی خانمانی موسڵمان بەئامانجی پەرەپێدان، بەهێزکران و دانی شوناس بە وەرزشی خانمانی موسڵمان بە پاراستنی سنوری کولتوری و شەرعی، دەبوژێندرێتەوە.