دەست بەکارکرانی دووهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی پیشەسازی شیمیایی و کەرەستەی تاقیگەیی لە تاران
دووهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی پسپۆڕیی پیشەسازی شیمیایی و کەرەستەی تاقیگەیی بە ئامادەبوون و بەشداری نوێنەرایەتییەکانی نۆ وڵات، ئەمڕۆ چوارشەممە لە تاران دەستی بەکار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لەم پیشانگەیە زۆرتر لە هەشتا و پێنج کۆمپانیای ئێرانی و دەرەوەیی لە ئاڵمانیا، بەریتانیا، هیندستان، چین، ئەمریکا، ئیتالیا، سەنگاپوور، هەنگاریا و فەرەنسا ، نوێترین بەرهەم و خزمەتگوزاری خۆیان ، دەخەنە بەر چاو .
ناساندنی بەرهەمەکان، خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی فروشتن، دامەزرانی پێوەندی لەگەڵ کڕیاران و ناسینەوەی پێداویستی بنەڕەتی ئەوان و بە دەست هێنانی زانیارییەکان لە ڕەوشی بازاڕ لە ئامانجەکانی بەڕێوە چوونی ئەم پیشانگە نێودەوڵەتییەیە.
دووهەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی مادە و پیشەسازی شیمیایی و کەرەستەی تاقیگەیی کەلە ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەستی بە کار کردووە، هەتا ڕۆژی شەممە درێژەی هەیە.