کانونی یه‌که‌م 06, 2018 12:47 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی فوتساڵی ئێران بۆ ڕیزی پێنجەم

تیمی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران بە پلەیەک ھەڵکشان لە ڕیزبەندیی جیھانی دا، گەییشتە پلەی پێنجەم

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، تازەترین ڕیزبەندیی تیمە نیشتیمانییەکانی فوتساڵی جیھان ئەمڕۆ لە لایەن ماڵپەڕی futsal world ranking ڕاگەیەندرا کە بە گوێرەیەوە تیمی نیشتیمانیی فوتساڵی ئێران کە لە تۆڕنۆمێنتی سێ قۆڵیی سلۆڤاکیا گەییشتە پلەی پاڵەوانەتی، بە دوو خاڵی زیاتر لە چاو ئەرژەنتین، لە پلەی پێنجەم دا جێگیر بوو.

ڕووسیا بە دوو خاڵی زیاتر لە ئێران پلەی چوارەمی بەرکەوت. لەم ڕیزبەندییەدا تیمە نیشتیمانییەکانی فوتساڵی برازیل، ئەسپانیاو پۆرتۆگال لە پلەی یەکەم ھەتا سێھەم دان و کازاخستان، ئیتالیا، ئۆکرانیاو پاراگۆئەش لە پلەی حەوتەم ھەتا دەھەم دان.