دەستپێکی چواردەهەمین خولی پێشبڕکێکانی نێونەتەوەیی بۆبۆکاپ لە دوورگەی کیش
کانونی یهکهم 07, 2018 16:52 Asia/Tehran
چواردەهەمین خولی پێشبڕکێکانی نێودەوڵەتی بۆبۆکاپی ئازادی ئێران و دووهەمین خولی پێشبڕکێکانی ئاسیا - ئوقیانوسیە لە دوورگەی کیش لەباشووری ئێران، دەستپێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، سەرباری تیمەکانی ئێرانی ، تیمگەلێک لە ڕووسیا، سەنگاپوور، مالیزی، چین و ژاپۆن لەم خولەی پێشبڕکێیانە ئامادەن.
هەڵبژاردەی روبوکاپی ئێران لە پێشبڕکێکانی خولی پێشوو لەبەشی گەورەساڵان توانی پلەی سێزدە بە دەست بێنێ .
چواردەهەمین خولی پێشبڕکێکانی نێودەوڵەتی بۆبۆکاپی ئازادی ئێران و دووهەمین خولی پێشبڕکێکانی ئاسیا و ئوقیانوسیە لە بەشی خوێندکاری هەتا نۆیەمی دیسەمبەر بەڕێوە دەچێت.