کانونی یه‌که‌م 08, 2018 16:15 Asia/Tehran
  • ئێران بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێی جیهانی بە پلیکاندا هەڵزنین

وەرزشکارانی ئێرانی لە پێشبڕکێی جیهانی بەپلیکاندا هەڵزنین پلەی پاڵەوانییان بەخۆتەرخان دا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، لە بەشی خانمانی پێشبڕکێی جیهانی بەپلیکاندا هەڵزنین، "سەمانە ئیسفەندیاری" لە ئێران، "ئێوا ئیزابێل" لەئاڵمان و "پەریسا ئیبراهیمی" لە ئەفغانستان وەک کەسانی یەکەم هەتا سێهەم هەڵبژێردران.

لە بەشی پیاوانیشدا، "ئیمان کوشکی"، "حامید ئیرانخا" لە ئێران بەڕێز پلەی یەکەم و دووهەمیان بەدەست هێناو "عەبباس موسەوی" لە ئەفغانستان پلەی سێهەمی بەخۆتەرخان دا.

پێشبڕکێی جیهانیی بەپلیکاندا هەڵزنین بەئامادەبوونی باڵوێزانی نیکاراگوا، سریلانکا، فیلیپین، قبرس، بەنگلادش و بەشداربووانێک لە ئینگلیز، سوئیس، فەرانسە، بولگاریا، سوریا، ئۆرۆگۆئە، ئەفغانستان، ئەندۆنزی، ئاڵمان و ئێران رۆژی هەینی لەتاران بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ