کانونی یه‌که‌م 16, 2018 20:08 Asia/Tehran
  • دراکولای سروشت؛خێرا ترین بوونەوەری جیهان ناسێندرا

زانایان ڕایانگەیاند کە خێرا ترین بوونەوەری جیهان جۆرێک مێروولەیە کە دەتوانێت لە کاتژمێرێکدا ۳۲۰ کیلۆمەتر تێپەڕێنێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە تلگراف، لێکۆڵینەوە نوێکان نیشانی داوە کە یوزپەڵەنگی جۆری چیتا خێرا ترین بوونەوەری جیهان نییە، بەڵکو جۆریک مێروولەیە بە ناوی دراکولا.

دراکولا دەتوانێت بە تووندی ۳۲۰ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەمی دابخات و لاشەیلکەکانی بەستێت لە حاڵێکدا چیتا تەنیا ۹۰ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ڕادەکات.

بەم جۆرە ئەم بوونەوەرە بچووکە تووند ترین و خێرا ترین بوونەوەری جیهانە کە لە ئەفریقا و باشووری ئاسیا و ئۆستۆڕاڵیا دەژیەت. 

دراکولا بە لاشەیلکە خێراکانی هەم بە باشترین شێواز ڕاو دەکات، هەم شەڕ دەکات و خێرا بوونی لە دەم دان بووتە هۆی ئەوەی بتوانێت لە کەمترین چرکە زیاترین برین لە سەر جەستەی بەرانبەرەکەی ساز بکات.

داخستنی یەکجاری دەمی مێروولەی دراکولا تەنیا ۲۳ میکڕۆچرکە کات دەبات کە هەرگیز بە چاو نابینرت ئەوەندە خێرایە. دراکولا بەر لەوەی گازیش بگرت دەمی بۆ ماوەی ۳.۷ چرکە دەکاتەوە تاکوو بەهێزێکی زۆرەوە دەیبخات و زەربێکی کاریگەریش لە جەستەی بوونەوەرەکانی دیکە بدات.