کانونی یه‌که‌م 17, 2018 22:15 Asia/Tehran
  • ئەرکی سینەمای دیکۆمێنتاری، گێڕانەوەی ڕاستییەکانە(بەهۆی بەڕێوەچونی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەمای دیکۆمێنتاری لە ئێراندا)

ناوەندی گەشەپێدانی سینەمای دیکۆمێنتاری و بەڵگەفیلمی ڕێکخراوی کاروباری سینەمایی ئێران، دوازدەهەمین خولی فستیڤاڵی نێودوەوڵەتی بەڵگەفیلمی ئێران "سینەما حەقیقەت"یان لە بەرواری 18 تا 25ی سەرماوەزی 1397ی هەتاوی (9 تا 16ی دیسەمبەر) لە تاران، بەڕێوە برد. "حەقیقەت (راستی) باشترین ڕێشاندەرە" لە وتە بەنرخەکانی حەزرەتی عەلی (د.خ) ە کە وەکوو دروشمی ئەم خولەی فستیڤاڵەکە هەڵبژێردرابوو. لە درێژەدا راپۆرتێک سەبارەت بەم فستیڤاڵەتان پێشکەش دەکرێت:

ڕێوڕەسممی کۆتایی دوازدەهەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی سینەما حەقیقەت، پاش نیوەڕۆی یەکشەممە 25ی سەرماوەز (16ی دیسەمبەر) بەڕێوە چوو و کەسانی براوەش ناسێنران. بەڵگەفیلمی "خانوویێک بۆ تۆ" بەرهەمی ئێران، سەرکەوتووترین فیلمی ئەم خولەی فستیڤاڵەکە بوو کە وێڕای بەربژاری لە 6 لقدا، توانی خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنانی بەڵگەفیلمی درێژماوە و باشترین مۆسیقاش دەستەبەر بکات.

فیلمی "بەهارستان"، "نەهێنییەکانی گۆماو"، "دڵبەند"، سیمای کەسکی بیابان"، و "بەرد و نان" لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ڕیزی سەرکەوتووانی ئەو فستیڤاڵەدا بوون.

لە بەشی خەڵاتی تایبەتی شاندی داوەران، فیلمی "لوولوو بۆکسێری مرواری" لە وڵاتی تانزانیا، "ماهیاک" و "هاوارێک ڕوولە با" لە ئێران، "شەڕی نۆ مانگان" لە پۆلۆنیا" و قەتەر، "ئالیشیا" لە هۆڵەندا و "ئێکسۆدۆس" توانیان خەڵاتی ئەو بەشە وەدەست بێنن.

خەڵاتەکانی بەشی شەهید ئاوینیش بەخشرایە فیلمی " بیرەوەرییەکانی پەیامنێری شەڕ"، "وێکچوونێ لە بەڕێز زەرد" و "لێسێک".

ماریا ماوتی گەنجی کوردستانیش خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی نیوەدرێژماوەشی بەخۆ تەرخان دا.

ماریا ماوتی گەنجی کوردستانی

ماریا ماوتی سینەماکاری بواری بەڵگەفیلم بە فیلمی "زەمەن"ەوە توانی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی نیوە درێژماوە دەستەبەر بکات، ئەو لەبواری سینەمادا زۆر بەرزەفڕە و دەڵێ ناتوانی لەئاست شەڕ و پرسی کۆچ خەمسارد و کەمتەرخەم بێت.

ئەو هەروەها گوتیشی: ئەو کەسەی وا لە فیلمی "زەمەن"دا باسی لەسەر دەکرێ، ژیانێکی تەواو دراماتیکی هەیە و لەوانەشە ساز کردنی فیلم لەبارەی ئەو ببێتە داڵغەی ژیانم.

ئەمساڵ نزیک بە 650 بەڵگەفیلم گەیشتووەتە ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی فستیڤاڵەکە کە لە نێوان ئەواندا، 71 فیلم لە بەشی کێبەرکێی نیشتمانی و 29 فیلمیش لەبەشی خەڵاتی شەهید ئاوینیدا وەرگیران.

لە بەشی کێبەرکێی نێودەولەتیدا نزیک بە 4000 بەڵگەفیلم لە 100 وڵاتی جیهانەوە داواکاری بەشداری لە فستیڤاڵەکە بوون کە 27 بەڵگەفیلمی بیانی بەرهەمی 20 وڵات لە 5 کیشوەری جیهان بۆ بەشداری لەوێ، هەڵبژێردران.

بازاڕی فیلمی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەما حەقیقەتیش،  هەلێکە تا سینەماکارانی ئێرانی بتوانن بۆ ناساندنی بەرهەمەکانی خۆیان و هەروەها ڕاکێشانی سەرمایە لەگەڵ میوانە بیانییەکاندا، لەپەیوەندیدا بن. فستیڤاڵی سینەما حەقیقەت، سەرباری تاران، لە 12 پارێزگای دیکەش بە پیشاندانی بەرهەمی سینەماکارانی بواری دیکۆمێنتاری، بەڕێوە چوو.

 

 

سەرپەیڤ