کانونی دوھەم 09, 2019 16:23 Asia/Tehran
  • کورت هەواڵی وەرزیشی

پلەی حەوتەمی ئاسیا بۆ پاسکیل سواری لاوی ئێرانی

لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکانی  پاسکیل سواری  پیستی پاڵەوانەتی  ئاسیای 2019، هەڵبژاردەی  ئێران  پلەی حەوتەمی لەبەشی لاوان بە دەست هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی  ئیرنا و بە پێی ڕاگەیاندنی فدر اسیۆنی پاسکیل سواری، پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا لە بەشی پیست بە میواندارەیی وڵاتی ئەندونیزی  لە پیستی پاسکیل سواری شاری جاکارتا لە ئەمڕۆ بەیانییەوە دەست پێ بوو و نوێنەری ئێران لە بەشی ڕاوەدوونانی  تەمەنی لاوان، یەکەم  وەرزشکارێک بوو کە گەیشتە سەر پیست .

 

سەرکەوتنی تنیسۆری ئێرانی لەبەرامبەر خەنیمە ئاسیاییەکەی 

سینا موقیمی  بەشی یەکەمی پێشبڕکێکانی  نێودەوڵەتی تنیشی ئیماراتی  بە سەرکەوتن لەبەرامبەر نوێنەری هیندستان  کۆتایی  پێ هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی بانکی وەرزش و بە گێڕانەوە لە پێوەندی گشتی فدراسیۆنی تنیس، ڕاندی یەکەمی  بەشی سەرەکیی پێشبڕکێکانی نێودەوڵەتی تنیسی لاوان  لە فجیرەی ئیمارات  بەڕێوە چوو و سینا موقیمی لە ئێران بۆ گەیشتن بە قۆناخی دوایی یارییەکان  لەگەڵ  تیسنوری هیندستانی یاری کرد.

سینا موقیمی  ئەمڕۆ بۆ گەیشتن بە کۆڕی هەشت  تنیسوری سەرکەوتووی پێشبڕکێکان لەگەڵ تنیسورێک لە ڕووسیا  ڕکابەری دەکات.

 

بەرنامەی یارییەکانی ئەمڕۆی موندیاڵی گەلانی ئاسیا

ڕۆژی پێنجەمی پێشبڕکێکانی موندیاڵی گەلانی تۆپی پێی ئاسیا، بە بەڕێوەچوونی سێ  یاری پێ و شوێن دەگیردرێ  و پڕلەشانازی ترین  هەڵبژاردەی ڕکابەرییەکانیش یاری دەکات  . 

حەڤدەهەمین  خولی پێشبڕکێکانی موندیالی گەیانی ئاسیا  گەیشتە ڕۆژی پێنجەم و ئەمڕۆ چوارشەممە دوو یاری  لە تاقمی ئێف  و  یارییەکی بەجێماوە لە تاقمی ئی لە شارەکانی  ئەبووزەبی ، شارجە و عەین  بەڕێوە دەچێ.

گرینگترین یاری ئەمڕۆ ، ژاپۆن کە بە چوار جار پاڵەوانەتی  پڕ لە شانازیترین  تاقمی پێشبڕکێکانە، لە یەکەم یاری خۆی لەبەرامبەر تورکمەنستان دەچێتە کایەوە.

بەرنامەی یارییەکاانی  ڕۆژی پێنجەم بەم چەشنەیە:

چوارشەممەی نۆزدەی بەفرانبار  تاقمی ئێف  ژاپۆن  و تورکمەنستان  کاتژمێر دوو و نیوی نیوەڕۆ لە یاریگەی ئالی نەهیانی  ئەبووزەبی ، تاقمی ئێف  ئوزبەکستان  - عومان  کاتژمێر پێنجی ئێوارە یاریگەی شارجە،  تاقمی ئی  قەتەر لوبنان  کاتزمێری  حەوت ونیوی ئێوارە لە یاریگەی هەزاعی بن زایدی شاری عەین.