کانونی دوھەم 09, 2019 20:32 Asia/Tehran
  • ناسینەوەی شێرپەنجە لە ڕووی هەناسەدانەوە

لێکۆڵەرانی بریتانیایی دەزگایەکیان داهێناوە کە بە لێکدانەوەی هەناسەی نەخۆش، بوونی شێرپەنجە لە جەستەیاندا تێدەگات. ئەو دەزگا بڕایرە تا دوو ساڵی داهاتوو تاقی بکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهربەگێڕانەوە لە دەیی مەیل، لێکۆڵەرانی بریتانیایی دەزگایەکی تاقی کردنەوەی هەناسەیان داهێناوە کە پێشکەوتنێکی گەورە لە ناسینەوەی شێرپەنجە دێتە ئەژمار.

ئەو تاقی کردنەوە بۆ بینینی نیشانە سەرەتاییەکانی ئەو نەخۆشیانە دارێژراوە کە لە رێگای هەناسەوە دێنە ناو جەستەی مرۆڤەوە. بەم شێوەیە پێویست بوون بە بیوپسیش لانیکەم سەدا ٥٠ کەم دەبێتەوە.

ئەو دەزگا پێکهاتەی سروشتی (VOC) لێک دەداتەوە کە لە ڕێگای خوێنەوە دەگوارێنەوە بۆ ناو هەناسەی کەسەکە و بە شێوەی ورد پێوەندیی بە جۆرەکانی شێرپەنجەوە هەیە.

تاقی کردنەوەی ئەو دەزگا لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەیی شێپەرپەنجەی بریتانیا بە هاوکاری ڕێکخراوی " ئۆلستۆن مدیکال" ەوە ئەنجام دەدرێت.

لێکۆڵینەوە نوێیەکان بوونی شەش شێرپەنجەی جیاواز لەوانە گەدە، گورچیلە، میزڵدان، پڕۆستات، جەرگ یا پانکراس و مری دەناسێتەوە.