کانونی دوھەم 10, 2019 09:35 Asia/Tehran
  • کاپی گەلانی ئاسیا- دەرەنجامی ھێندێک یاریی دیکەی کاپی گەلانی ئاسیا لە ڕۆژی چوارشەممە

لە یارییەکی دیکەی تاقمی F لە کاپی گەلانی ئاسیا لە ڕۆژی چوارشەممە، ئوزبەکستان دوو بە یەک لە عومانی بردەوە. ئاخمەدۆف و شومرادۆف بۆ ئوزبەکەکان و موحسین قەساییش بۆ عومان گۆڵیان تۆمار کرد.

لە تاقمی E تیمەکانی قەتەرو لوبنان بەرەوڕووی یەکتر بوونەوە کە لە ئەنجام دا قەتەر بە دوو گۆڵی ھیشام و عەبدوڵڵا بە سەرخەنیمەکەیاندا سەر کەوت.

خولی دووھەمی قۆناغی گروپی ئەمڕۆ پێنج شەممە دەست پێ دەکات کە لە گروپی A  لە کاتژمێر ١٤ و ٣٠ خولەک بە کاتی تاران بەحرەین لەگەڵ تایلەند یاری دەکات و لە کاتژمێر ١٩ و ٣٠ خولەک ئیماراتی میواندار بەرەوڕووی ھیندی پێشەنگ دەبێتەوە.

لە گروپی B ش ئەردەن و سووریا لە کاتژمێر ١٧ بۆ یەکتر دەچنە مەیدانەوە.

حەڤدەھەمین خولی کاپی گەلانی ئاسیا بە ئامادە بوون و بەشداریی ٢٤ تیم و بە میواندارەتیی وڵاتی ئیمارات خەریکە بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ