جامی نەتەوەکانی ئاسیا -تایلەند لە هەمبەر بەحرەین سەرکەوت
کانونی دوھەم 10, 2019 20:08 Asia/Tehran
لە درێژەی کێبەرکێکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ئەمڕۆ پێنجشەمە تایلەند بە گوڵێک بەحرەینی بەزاندو سەرکەوت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی زانیاری گەیاندنی کاناڵی خەبەر لە دەسپێکی خولی دووهەمی گرووپی کێبەرکێکانی تۆپی پێی جامی نەتەوەکانی ئاسیا ئەمڕۆ لە گرووپی ئەی تیمەکانی بەحرەین و تایلەند پێکەوە کێبەرکێیان کرد کە ئەو یاریە بە بردنەوەی یەک بە سیفری تایلەند کۆتایی پێ هات . سانگ کراسین لە خولەکی 59 بۆ تایلەند گوڵی کرد.