بەشداریی سێ وەرزشکاری تێنیسی سەرمێزی ئێرانی لە پێشبڕکێ ئۆپێنە جیهانییەکانی هەنگاریا
کانونی دوھەم 14, 2019 16:11 Asia/Tehran
پێشبڕکێی تێنیس لەسەر مێزی ئۆپنی جیهانیی هەنگاریا لەسبەیڕا بە بەشداربوونی سێ نوێنەری ئێران دەس پێ دەکرێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، ٢١٩ وەرزشکار لە وڵاتانی جۆربەجۆر بەڕێوەبەری پێشبڕکێ ئۆپنە جیهانییەکانی هەنگاریان کە لە سبەی سێ شەممەوە لە بوداپست دەس پێ دەکرێ.
"نەوشاد عالەمیان" ، "ئەمین ئەحمەدیان" و"سروش ئەمیری نیا"ش وەک وەرزشکارانی ئێرانی بەشداری ئەو پێشبڕکێیانەن.
هیدایەتی ئەو وەرزشکارانە لەئەستۆی"جەمیل لوتفوڵڵانەسەبی"یە.
بەپێی تیروپشکی ئەنجامگرتووو بۆ پێشبڕکێی تێنیس لەسەر مێزی ئۆپنی جیهانیی هەنگاریا، نەوشاد عالەمیان بێ ئەنجامدانی یاریی پێشەکیی کەوتە خشتەی سەرەکی. بەڵام ئەمین ئەحمەدیان لە خشتەی پێشەکیدا سبەی لەگەڵ نوێنەری ئیتالیا دەکەوێتە ململانێ و سروش ئەمیری نیاش لەگەڵ خەنیمە دانمارکییەکەی ڕکابەریی دەکا.