کانونی دوھەم 14, 2019 16:18 Asia/Tehran
  • شەیاتینی سور هیوایان بە خولی پاڵەوانانە

تیمی مەنچستر یونایتد لە شوێکدا کە چەندین جار بە ڕیئەکشنی سەرسووڕهێنەری "داڤید دخێئا" دەروازەکەی پاراست، سەرەنجام بە تاکە گۆڵی نیوەی یەکەمی مارکوس راشفۆرد توانی لە تاتنهام بباتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) و بەگێڕانەوە لە گاردییەن، مەنچستریونایتد لە حەوتەی بیست و دووی ڕکابەرییەکانی خولی نایاب بە تاکە گۆڵی تاتنهام لە یاریگەی "ومبلی" شکست دا هەتا ڕەوتی بردنەوەکانی یونایتد بە هیدایەتی ڕاهێنەریی کاتیی نەرویژی درێژەی بێ.

داڤید دخێئا، ئەستێرەی ئەو یارییە بوو و چەندین جار بەهانی تیمەکەیەوە هات و دەورێکی کارای بینی لە دەس خرانی ئەو ئەنجامە. ناوبراو یازدە جار لەو یارییەدا تۆپەکەی کۆنترۆڵ کردو پێشانی دا لەبەرچی وەک یەک لە باشترین گۆڵپارێزانی جیهان ناوبانگی هەیە.

هەروەها مارکوس راشفۆرد لەو یارییەدا، جارێکی دیکە بۆ تیمەکەی گۆڵی لیدا. ناوبراو لەسێ یاریی ئەم دواییەدا توانیویەتی سێ گۆڵ تۆمار بکات هەتا جێگای لوکاکۆ وەک گۆڵکاری یەکەمی یونایتد بگرێتەوە.

مەنچستر یونایتد لەیاریی چووندا هەمبەر بە تاتنهام بە سێ گۆڵ لەماڵی خۆی شکستی هێناو ئێستا بە ڕاهێنەریی نەرویژی توانی ئەنجامێکی باش لە زەوینی خەنیمدا بەدەست هێنێ.