کانونی دوھەم 18, 2019 09:24 Asia/Tehran
  • کاپی گەلانی ئاسیا؛ شکست هێنانی عەرەبستان لە شەوی خۆشی فوتباڵی قەتەر

یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر لە درێژەی کارنامەی درەوشاوەی لە کاپی گەلانی ئاسیا بەرامبەر بە عەرەبستان بە ئەنجامی ٢ بە هیچ بردیەوە.

یانەی فوتباڵی قەتەر شەوی ڕابردوو  و لە دوایین ڕۆژی قۆناغی گرووپی کاپی گەلانی ئاسیا لە یاریگەی "زاید" ی شاری ئەبوزەبی"ی ئیمارات، لە عەرەبستان بە ئەنجامی ٢ بە ٠ بردیەوە تا وەکوو بانترین یانەی لە سەروی خشتەی گرووپی E بچێتە قۆناغی جێبەجێ کرانەوە.

لە یارییەکی دیکەی ئەم گرووپەدا، کۆریای باکوور و لوبنان کە هەر دوو یاریی پێشووتریان بە شکست وەپشت سەر نابوو، پێکەوە چوونە مەیدان.

ئەم دیدارە بە یەنجامی چوار بە یەک بە سوودی لوبنان کۆتایی هات، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی نەبوو لە سەر دیاری کردنی یانەکان بۆ چوونە قۆناغی دواتر.

لە ئاکامدا قەتەر بە ٩ خاڵ و و عەرەبستان بە ٦ خاڵ لە گرووپی E  چوونە قۆناغی دواترەوە. لوبنان بە ٣ خاڵ و کۆریای باکووریش بە بێ هیچ دەسکەوتێک لە بازنەی ئەو کاپە وەلانران.

 

سەرپەیڤ