کانونی دوھەم 20, 2019 21:59 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی شانۆی سەرەکی نۆمایش پاڵەوانانی ئاسیا

ئەمە بۆ یەکەم جارە کە خولی سرینەوەی جامی گەلانی ئاسیا لە قۆناخی یەک هەشتی بەر لە فیناڵ دەستپێدەکرێت. ئێران لە یەکەم هەنگاوی لە قۆناخی سرینەوە دوای سەرکەوتن بە سەر عۆمان شەوی هەینی بۆ ڕۆیشتن بۆ نێو کۆری ٤ تیمی سەرتری ئاسیا بەرەو ڕووی تیمی چین دەبێت.


 یەکەم یاری قۆناخیی یەک هەشتی بەر لە فیناڵ ئەمڕۆ کاژێرت١٤:٣٠ لە یاریگەی "ئالی مەکتووم" لە نێوان دوو تیمی ئەردەن و ڤییەتنام بە داوەری" عەلیڕەزا فەغانی" بەڕێوە چوو و تیمی ڤییەتنام بە سەرکەوتنی لە زەبرەکانی پێناڵتی چوو بۆ قۆناخی دواتر.

لە دووهەمین یاری ئەمڕۆ و لە کاژێر ١٧:٣٠ لە "یاریگەی هزاع بن زاید"ـ شاری ئەلعەین دوو تیمی چین و تایلەند بەرەوڕووی یەکتر بوون و سەرەڕای ئەمەی تیمی تایلەند لە نیوەی یەکەم بە گۆڵی خۆی بوو بە هۆی سەرسوورمانی هەمووان بەڵام لە نیوەی دووهەم دا تیمی چین بە دوو گۆڵی بە دوای یەک یارییەکەی با قازانجی خۆی بە ئاکام گەیاند و بوو بە غەنیمی ئێران لە قۆناخی دواتر دا.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یارییەکی بە تەواوەتی تەکنیکی و بە کاردانەوەکانی بە جێی" بیرانوەند" توانی بە ئاکامی 2 بە 0  تیمی عۆمان شکست بدات و برواتە قۆناخی هەشت یەکی بەر لە فیناڵ و شەوی هەینی  بەرەو ڕووی هەڵبژاردەی چین دەبێت.

کاردانەوەی بەجێی بێرانوەند وگرتنی پێناڵتی 

شایانی باسە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرن لەم خولەی یارییەکان بەداڕشتێکی بە تەواوەتی هێرشبەرانە چووەتە گۆڕەپانی پێشبڕکێکان و  سەردار ئازموون بە ٥٨.٥ لەسەد، لە پلەی سەرتر لە سوونگ هیونگ مین لە کۆریای باشووری لە پلەی یەکەم و لە سەرووی  خۆشەویست ترین یاریزانی هەڵبژاردەی ئەم یارییانە دایە .

ژاپۆن توانیی هەر سێ یاری گرووپی خۆی بە سەرکەوتن بەئاکام بگەێنێت. عەرەبستانیش کەلە خولی یەکەمی یاری بەرامبەر کۆریای باکووری و لووبنان بە هاسانی سەرکەوت لە دوایین یاریی بەرامبەر قەتەر یارییەکەی دۆڕاندەوە. ئەم دوو تیمە واتە عەرەبستان و ژاپۆن، ڕۆژی دووشەممە لەکاژێر ١٤:٣٠ لە شارجە  پێکەوە یاری دەکەن.
 

ئۆسترالیا و ئۆزبەکستان ڕۆژی دووشەممە کاژێر ١٧:٣٠ لە یاریگەی "خەلیفە بن زاید" لە شاری ئەلعەین بەرەو ڕووی یەکتر دەبنەوە. ئەم دوو تیمە لە مێژووی جامی گەلان دا تەنیا بۆ جارێک پێکەوە یارییان کرد کە ئۆسترالیا توانیی ئۆزبەکستان شکست بدات.

میوانداریی جامی حەفدەهەم ڕۆژی دووشەممە کاژێر ٢٠:٣٠ لە" زاید ئیسپۆرت"ـی ئەبووزەبی بە داوەری فوو مینگ چینی بەرەو ڕووی تیمێک دەبێتەوە کەلە یەکەم ئامادەبوونی لە قۆناخی فیناڵ توانی لە قۆناخی گرووپی دا سەرکەوتوو بێت.

دووتیمی کۆریای باشووری و بەحرەین ڕۆژی سێ شەممە لە کاژێر ١٦:٣٠ لە یاریگەی ڕاشێدی دۆبەی بەرەو ڕووی یەکتری دەبنەوە و لەئاکام دا دوایین یاری خولی یەک هەشتی بەرلە فیناڵی جامی گەلانی ئاسیا ڕۆژی سێشەممە کاژێر ١٩:٣٠ لە یاریگەی ئالی نەهینانی ئەبووزەبی بەڕێوە دەچێت.

 

سەرپەیڤ