شوبات 04, 2019 16:29 Asia/Tehran
  • شەمشێربازیی ئێران هەروا لەپلەی پێنجەمی جیهاندا

ئێران پاش کۆتایی مۆندیالی شمشێربازیی پۆڵندا هەروا لە پلەی پێنجەمی جیهاندا مایەوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، پاش کۆتایی مۆندیالی شمشێربازیی ئەسلەحەی سابر کە لە پۆڵندا بەڕێوە چوو، ڕەنکینگی وەرزشکاران ڕاگەیێندرا کە ئێران لە بەشی تیمیدا کەوتە پلەی پێنجەم.

ئێران لەبەراوەرد لەگەڵ پێش مۆندیالی وەرشۆ، هیچ گۆڕانێکی لە بەشی تیمیدا نەبوو.

لەنێو وەرزشکارانی ئەو لقە وەرزشییە، "عەلی پاکدامەن" هەروا باشترین شمشێربازی ئێرانە. ناوبراو ئێستا لەریزی سێزدەهەمی جیهان دایە.

"موجتەبا عابدینی"یش لەپلەی بیستەم دایە.