تیمی تۆپی پێی ئێران لە ڕیزبەندیی فیفا گەییشتە پلەی بیست و دووی جیھان و یەکەمی ئاسیا
شوبات 07, 2019 15:37 Asia/Tehran
بە گوێرەی تازەترین ڕیزبەندیی فدراسیۆنی جیھانیی یاریی تۆپی پێ «فیفا»،تیمی تۆپی پێی ئێران بە حەوت پلە ھەڵکشانەوە بووبە خاوەنی ١٥١٦ خاڵ و کەوتە ڕیزی بیست و دووھەمی جیھان و یەکەمی ئاسیا.
بە پێی ئەم ڕیزبەندییە، تیمەکانی تۆپی پێی ژاپۆن و کۆریای باشووری دوای ئێران بە ڕیز لە پلەی ٢٧ و ٢٨ ی جیھاندا گیرسانەوە.
تیمی تۆپی پێی ئێران لە دوایین ڕیزبەندیی دا کە لە بەرواری بیستی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامی گرت، بە دەست خستنی ١٤٨١ خاڵ لە ڕیزی ٢٩ی جیھان و یەکەمی ئاسیادا بوو.
ھەروەھا بە پێی ئەم ڕیزبەندییە تازەیە، تیمەکانی تۆپی پێی فەرانسا، برازیل ، کۆرۆڤاسی و بریتانیا لە ڕیزەکانی یەکەم ھەتا پێنجەمی جیھان دا وەستاون.