شوبات 08, 2019 17:48 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی تیمی ئێران لە سی و نۆھەمین خولی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی زۆرانی ئازادی جامی تەختی

تیمی ئێران بوو بە پاڵەوانی سی و نۆھەمین خولی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی زۆرانی ئازادی جامی تەختی اە کرماشانی ڕۆژئاوای ئێران.

سی و نۆھەمین خولی کێبەرکێکانی نێونەتەوەیی زۆرانی ئازادی جامی پاڵەوان تەختی  بە بەشداریی ١٤٧ زۆرانبازی نێوخۆیی و ئازادکارانی سەربە ٩ وڵاتی کۆماری ئازەربایجان،تورکیا،ڕووسیا، ئەرمەنستان ، ھەنگاریا ، ھۆڵندا ، بیلاڕووس ، قڕقیزستان و گورجستان کە ڕۆژی پێنج شەممە لە ھۆڵی ئیمام خومەینی(رە)ی کرماشان بەرپا کرا،ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتای بەکاری خۆی ھێنا.

لەم کێبەرکێیانەدا یونیس ئیمامی لە کێشی ٧٠ کیلۆگرام، بەھمەن تەیموری لە کێشی ٧٩ کیلوگرام، کامەران قاسمپوور لە کێشی ٨٦ کیلوگرام، ئەرشەک موحببی لە کێشی ٩٢ کیلۆگرام،عەلیڕەزا گودەرزی لە کێشی ٩٧ کیلۆگرام و یەدوڵڵا موحببی لە کێشی ١٢٥ کیلوگرام، شەش پاڵەوانەکەی جامی تەختی بوون.

چوار میدالیای زێڕیش بە زۆرانبازانی ڕووسیا، دوو میدالیای زێڕی دیکەش بە وازادکارانی قڕقیزستان بەخشڕا.