شوبات 11, 2019 16:44 Asia/Tehran
  • فیروزجا بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێی شەترەنجی جامی فەجر

"عەلیڕەزا فیروزجا" بوو بە پاڵەوانی بیست و حەوتەمین خولی پێشبڕکێکانی شەترەنجی جامی فەجر .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، خولی نۆهەم(کۆتایی) بیست و حەوتەمین خولی پێشبڕکێکانی شەترەنجی جیهانیی ئازادی جامی فەجر(بەرزڕاگرتنی چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕش) سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە٢٢ی بەهمەن لە شوێن فدراسیۆنی شەترەنج بەڕێوە چوو.

لە گرینگترین ڕکابەریی ئەو خولەدا، عەلیڕەزا فیروزجا لەبەرامبەر "سرگئی فدورچێک"ی ئۆکراینی بە رەیتینگی٢٦٠٤ سەرکەوتنی بەدەس هێنا و بەم چەشنە بوو بە پاڵەوانی بیست و حەوتەمین خولی پێشبڕکێکانی شەترەنجی جیهانیی ئازادی جامی فەجر. فیروزجا بەم سەرکەوتنە کۆی ئیمتیازەکانی گەیاندە٧.٥

بیست و حەوتەمین خولی پێشبڕکێکانی شەترەنجی جیهانیی ئازادی جامی فەجر(بەرزڕاگرتنی یادی چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتی شۆڕش) بەئامادەبوونی ٨٢٦ وەرزشکار لە سێ خشتەدا بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمی کۆتایی بیست و حەوتەمین خولی پێشبڕکێکانی شەترەنجی جیهانیی ئازادی جامی فەجر کاتژمێر١٥ی ئەمڕۆ دووشەممە بیست و دووی بەهمەن بەڕێوە چوو.