شوبات 11, 2019 16:45 Asia/Tehran
  • لە پێشبڕکێی ئۆپنی بەحرەین، تیمی تێنیس لەسەر مێزی تازەلاوانی ئێران میدالیای زێڕی جیهانی وەرگرت

تیمی تازەلاوانی ئێران بە بردنەوە لە تیمی کۆماری چێک پلەی پاڵەوانی و میدالیای زێڕی پێشبڕکێکانی "ئۆپن"ی جیهانی لە بەحرەینی بەخۆتەرخان دا.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی مێهر، ڕکابەریی ئۆپنی جیهانیی تازەلاوان ولاوان لە بەحرەین کە بەئامادەبوونی بیست تیمی تازەلاوان و یازدە تیمی گەنجان خەریکە بەڕێوە دەچێ، بە پاڵەوانیی تازەلاوانی ئێرانی لەبەشی تیمی کۆتایی پێهات.

لەو ڕکابەرییانە، تیمی ئێران پێکهاتوو لە"نەوید شەمس" و"محەممەد ئەمین سەمەدی" بە سەرپەرشتی"ئەمیربەخشی" توانی لەدوایاریدا بەسەرکەوتنی سێ بە دوو بەسەر تیمی کۆماری چیک میدالیای زێڕی ئەو پێشبڕکێیانە بەدەست بێنێ.

لە بەشی تاکەکەسی و لەقۆناخی گرووپی، "محەممەد جەواد سۆهرابی" ، "نەوید شەمس" و"محەممەد ئەمین سەمەدی" بە بردنەوە لە خەنیمەکانیان و بەدەست هێنانی پلەی پاڵەوانی لەو قۆناخەدا، توانیان ڕێ پەیدا بکەن بۆ خشتەی یەکلاکەرەوەی پێشبڕکێکان هەتا لەگەڵ "ڕادین خەییام" نوێنەری تری وڵاتەکەیام لە قۆناخی یەکلاکەرەوە لەگەڵ خەنیمەکانیان بکەونە ململانێ. ئەو پێشبڕکێیانە رۆژی٢٢ی بەهمەن بەناسرانی کەسانی سەرکەوتوو، کۆتایی پێ دێ.

پێشبڕکێ جیهانییەکانی تازەلاوان ولاوانی بەحرەین ڕەنکینگی جیهانی لەخۆ دەگرێ و ١٣٠٠دۆلار خەڵاتی نەخدەی هەیە.