ئادار 11, 2019 20:23 Asia/Tehran
  • خاوێن کردنەوەی ماڵ بۆ پێشوازیی بەهار

پێش لە هاتنی نەورۆز خەڵک دەست دەکەن بە تەکاندنی کەلوپەل و ناو ماڵیان و "تۆز تەکێنی" داب و نەریتێکە وا لە سەردەمانی کۆنەوە بۆ پێشوازیی لە بەهار ئەنجام ئەدرێت، خاوێنکردنەوەی ماڵ وەک یەکەم قۆناخی پێشوازیی کردن لە بەهاری جوانە.

خەڵک لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵ دا ماڵی خۆیان خاوێن دەکەنەوە لە  تەپ و تۆز و چڕەدووکەل ، دەلاقە و دەرگاکان خاوێن دەکەن و هەوڵ ئەدەن هاوڕێ لەگەڵ سرینەوەی تەپ و تۆز و.. دڵ ودەرونیشیان بسرنەوە لە هەرچی ناپاکییە. نابێ لە بیری بکەینەوە بنەمای گۆڕان لە ئاکار و ڕەفتارەکان دا خاوێن بوونەوەی دڵەکان و ڕووکردن لە دڵۆڤانی و بێگەرد بوونە .

خەڵکی ئێران هەر لە سەردەمانی کۆنەوە ئەم نەریتە جوانە بەرپا دەکەن و لە سەر ئەم باوەرە دان  تۆز تەکێنی و خاوین کردنەوەی ماڵ و شوێنی مانەوەیان تازەیی و خۆشی دەهێنێتە نێو ماڵەکانیان دا . زۆرێک لە دەروونناسەکان لەمەڕ لێکدانەوەی ئەم نەریتە جێ پەسەندە بڕوایان وایە تۆز تەکێنی بە خەڵکی بوێری ئەدات تا خۆیان ڕزگار کەن لەهەر چەشنە کەم و کۆری دەروونی و دەرفەتێکە بۆ فرێدانی ئاکاری ناحەز. تۆز تەکێنی، یەکەم نیشانەی نزیک بوونەوەی ساڵە، بە ساڵی نوێ و ڕۆژانی دیکە ، ساڵێک کە دەبێ هاوڕێ بێت لەگەڵ خاوێن کردنەوەی دڵ و دەروون .

خودای بەرز و بێ هاوتا جوانە و جوانی خۆش دەوێت. ئەنبیا و پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) خەڵکیان بانگ دەکرد بۆ خاوێن بوون و ئەمە بنەمایەکی مسۆگەڕەو لە هەموو ئایینە ئیلاهییەکان. ئایینی پیرۆز ئیسلام بەردەوام جەختدەکاتەوە لە سەر پاک و خاوێنی و لەبەر چاوگرتنی پاکپارێزی. لە ئایینی پیرۆز ئیسلام دا جەختکراوە لە سەر دڵ و دەروونێکی پاک و بێگەرد .  ئایینی پیرۆز ئیسلام  وشداریمان پێئەدات  لە حەنای بابەتەکانی ناحەزی دەروونی و ئەخلاقیی خەمسارد نەبین و هەوڵ بدەین بۆ خاوێن کردنەوەی دڵ و دەروونمان .

تۆز تەکێنی ورەی هاوکاری لە نێوان ئەندامانی بنەماڵە زۆرتر و فێریان دەکات هەمووان پێکەوە هەوڵ بدەن بۆ پاکی و خاوێنی شوێنی ژیانیان. تۆز تەکێنی نابێ تەنیا لە ئەستۆی یەک کەس دا بێت و باشترە هەموو ئەندامانی بنەماڵە بە گشتی لەم نەریتە جوانە دا بەشداری بکەن.

ئەم نەریتە واتا خاوێن کردنەوەی ماڵ و شوێنی ژیان، وەکوو یەکێ لە قۆناخەکانیی جەژنی نەورۆز لە هیچ شوێنێکی دنیا وەک وڵاتی ئێران نییە. ڕێزگرتن لە داب و نەریتەکانیی  ئایینی و نیشتمانی بە ئەنجام دانی ئەم نەریتە زۆرتر خۆی دەردەخات.

 

سەرپەیڤ