ئادار 17, 2019 16:36 Asia/Tehran
  • جێگری پاڵەوانەتی هەڵبژاردەی ئێران لە پێشبڕکێکانی موندیاڵی زۆران

هەڵبژاردەی زۆرانی ئێران، بوو بە جێگری پاڵەوانەتی موندیالی زۆران لە ڕووسیا .

پێشبڕکێکانی  موندیاڵی زۆرانی ئازادی ڕووسیا ڕۆژانی شازدە و حەڤدە ی مارس لە شاری یاکوتسک  بەڕێوە چوو کە نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە لە دوایین یاری ئەم پێشبڕکێیانە  هەڵبژاردەی  ئێران بە داڕشتێک لە  یاریزانانی لاو لە بەرامبەر ڕووسیا دا   دەستی کردە پێشبڕکێ.

لەکۆتاییش  دا  هەڵبژاردەی زۆرانی ئێران کە بە داڕشتی سەرەکی  خۆی لە موندیاڵی  2019 ئامادە نەبوو، پلەی پاڵەوانەتی بە دەست هێنا.

هەڵبژاردەی  زۆرانی ئێران  لە خولی تاقمی  بەڕیز لە هەڵبژاردەکانی مەغولستان، ئەمریکا و گورجستانی بردەوە و  گەیشتە  یاری کۆتایی .

لە یاری ریز بەندی ئەمریکا بە سەرکەوتن لەبەرامبەر ژاۆن پلەی سێیەمی جیهانی بە دەست هێنا.

بەم شێوەیە لە کۆتایی پێشبڕکێی زۆرانی جامی جیهانی، هەڵبژاردەی ڕووسیا، ئێران، ئەمریکا، ژاپۆن، کووبا، مەغولستان، گورجستان و تورکیا بەڕیز جیگەی یەکەم تا هەشتەمیان  بە دەست هێنا.