ئیستقلال باشترین، تراکتۆر باشترین تیمی بێ دۆڕاندن و سپاهان دۆڕاوی حەوتە
حەوتەمین حەوتە لە نیو وەرزی دووهەمی لیگی سەرتر خەریکە پێ وشوێن دەگیردرێ و ڕووداوەکانی ئەم حەوتەیە بووە هۆی ئەوەی ڕکابەری لە سەرووی خشتەی ڕیزبەندی زۆر هەستیار بێت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، لە حەوتەی حەوتەمی لیگی سەرتری ، تەنیا دوو یاری ماوەتەوە و لە شەش یاری ئەنجام دراو، هەڵبژاردەکانی مودەعی سەرووی خشتەی ڕیزبەندی کراو، کەوتوونەتە ڕکابەری .
لەنێوان چوار تاقمی ئیدیعاکەری ئیستقلال، پرسپولیس و تراکتورسازی و سپاهان تەنیا سپاهان لەم حەوتەیەدا سەرنەکەوت هەتا یاریزانانی قەڵعە نوی سەرباری
ئەنجامی وەک یەک، تەنیا دۆڕاوی سەرووی خشتە بێنە حیساب.
سەرکەوتنی پرسپولیس بۆسەرووی خشتەی ڕیزبەندی کراو و گەیشتنی ئیستقلال بە کەمترین مەودای ئیمتیازی بۆ ڕیزی دووهەم، بووەتە هۆی ئەوەی دوای ماوەیەک شایەتی ڕکابەری قووڵی نێوان دوو تیمی ئیستقلال و پرسپولیس بین.
ئیستقلال هەروا باشترین تیمی نیو وەرزی دووهەمە و شین پۆشان لەم نیم وەرزە دا حەوت جار یارییان کرد کە شەش سەرکەوتن و شکستێکیان بەدەست هێنا هەتا بەم هەژدە ئیمتیازە باشترین نیوە وەرزی دووەم بن.
تراکتورسازی بەحەڤدە ئیمتیاز لە نیو وەرزی دووهەم دوای ئیستقلال دووهەمین تیمی سەرکەوتووە و ئەم تیمە تەنیا تیمە کە شکستی نەبووە لە نیو وەرزی دووهەم دا.
پرسپولیس ، سپاهان و ماشین سازی تیمەکانی سەرکەوتووی دیکەی نیووەرزی دووهەمن.