ئادار 17, 2019 16:39 Asia/Tehran
  • ڕاکردن ناو مەیدانی پاڵەوانیەتی تازەلاوانی ئاسیا مێداڵیای زێڕی هاویشتنی قورسایی درا بە ئەرسەلان قەشقایی

هاوێژەری قورسایی تیمی تازە لاوانی ئێران توانی مێداڵیای زێڕی یاریەکانی پاڵەوانیەتی ئاسیا دەس بخات .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی پەیامنێری مێهر لە ڕۆژی کێبەرکێیەکانی ڕا کردنی ناو مەیدانی پاڵەوانیەتی تازەلاوانی  ئاسیا  کە بە میوانداریەتی هونگ کونگ بەەڕێوە دەچێت  ئەرسەلان قەشقایی هاوێژەری ئێرانی بە نومایشێکی هێزمەندانە و بە تۆمارکردنی  ڕێکوردی 19 پوینت 36 مەتر گەیشتە پلەی پاڵەوانیەتی هاویشتنی  قورسایی و مێداڵیای زێڕی دەس خست . ئەمیر جسین ماماقانی  هاوێژەری دیکەی  قورسایی  ئێرانیش بە هاویشتنێکی  بە درێژایی 17 پوینت 52 مەتر  لە پلەی چوارەم ڕاوەستا .