نیسان 23, 2019 23:32 Asia/Tehran
  • سی و دووەمین پیشانتگای کتێبی تاران بەڕێوە دەچێت

سی و دووەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران ئەمڕۆ سێهەمی بانەمەڕ، کرایەوە. ئەم پیشانگایە بە دروشمی "خوێندنەوە، توانینە!" لە 4 تا 14ی بانەمەڕ (24ی ئەپڕیل تا 4ی مانگی مای) لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (ره)ی شاری تاران بەڕێوە دەچێت.

پیشانگای کتێبی تاران

پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی تاران، پیشانگایێکی کتێبە کە لە مانگی بانەمەڕی هەموو ساڵێک، لەم شارەدا بەڕێوە دەچێت. ئەم پیشانگایە، یەکێکە لە گەورەترین ڕووداوە فەرهەنگییەکانی ئێران کە خولی یەکەمی لە ساڵی 1366ی هەتاویدا بەڕێوە چوو و هەر لەو کاتەوە تاکوو ئێستا هەموو ساڵێک بە ملوێنان هۆگری کتێب بەشدارییان تێدا کردووە و بەسەری دەکەنەوە.

پیشانگای کتێبی تاران

بەڕێوە چوونی پیشانگای کتێبی تاران چ لە باری خۆش کردنی بوار بۆ خەڵك و کڕینی کتێب و چ لە سۆنگەی دابین کردنی ژێدەرە زانستییەکانی کتێبخانەکانەوە، هەلێکی گونجاوە بۆ گەشە و نەشەی پیشەسازی بڵاو کردنەوەی کتێب و بڵاوگەکان.

پیشانگای کتێبی تاران

ئەمساڵ نزیک بە دوو هەزار و چوارسەد ناوەندی بڵاوکردنەوە لەگەڵ 300 هەزار کتێب لە بەشی نێوخۆیی و 800 بڵاڤگەی بیانی بە نزیک 137 هەزار کتێب لە بەشی نێودەوڵەتیدا بەشداری پیشانگاکەیان کردووە.

پیشانگای کتێبی تاران سەرباری ئابڵۆقە و  بایکۆتەکانی سەر ئێران، هەروا بەردەوام بەڕێوە چووە و بەشداری زۆرێک لە وڵاتان لەودا، سەلمێنەری ڕاستەقینە بوونی ئەم بابەتەیە.

لە بەشی نێودەوڵەتیدا 800 ناوەندی بڵاو کردنەوە بەشداریان کردووە کە 150یان بڵاوگەی عەرەبین و 650شیان لە بواری کتێبە لاتینەکاندا ئیشیان کردووە. لەم خولەدا 30 وڵات بوون بە میوانی ئێران و هەروەها میوانی تایبەتیش لە بەشی نێودەوڵەتیدا، وڵاتی چینە.

 

 

سەرپەیڤ