May 17, 2019 16:39 Asia/Tehran
  • بەکارهێنانی زۆری خوێ کاریگەری دادەنێ لەسەر شێرپەنجەی ڕیخۆڵە

لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە، بەکارهێنانی زیاد لەڕادەی خوێ جگە لەپەستانی خوێن بەرزی و نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار، دەتوانێت مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی گەدەش زیاتر بکات.

بەپێی ئاژانسی هێلپ دەی، لێکۆڵەڕان تێگەیشتوون بەکارهێنانی زیادەی خوێ یارمەتی لە گەشەی بەکتریای هلیکۆباکتێر پیلۆریدا هاوکار دەبێت و بە گەشەی ئەم بەکتریایە لەگەدەدا، خانەگەلی زۆر لەم بەشەدا تووشی ئیلتیهاب دەبن و زیادبوونی ئەم ئیلتیهابەش دەبێتە هۆی دروستبوونی خانە شێرپەنجەیەکان و لەئەنجامدا کەسەکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی گەدە دەبێت.گرنگترین هۆکاری مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی گەدە، دروستبوونی ئیلتیهاب بەهۆی بەکتریایەک بەناوی هیلیکۆباکتیر پیلۆر ( Helicobacter pylori)ە، کە هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئیلتیهاب و هەوکردن لەگەدەیەو لەئەنجامدا مەترسی زۆری تووشبوون بەشێرپەنجەی بەدوادا دێت.هیلیکۆباکتیر پیلۆر جۆرە بەکتریایەکی هیلیکۆباکتیر و بەربڵاوترین زیندەوەرەری زەڕەبینییە، کە کەسەکان تووشی ئیلتیهاب دەکات. بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی سەرزەوی دووچاری ئەمجۆرە بەکتریایەن و ئەم بەکتریا لەجەستەیاندا هەیە، بەکتریای ناوبراو هۆکاری سەرەکی نەخۆشییەکانی برینی گەدە و ناڕەحەتیییەکانی کۆئەندامی هەرس بەئەژمار دێت.جۆن ئاتیرتۆن ئەندای تیمی لێکۆڵینەوەکە، لەو بارەیەوە دەڵێت: لێکۆڵەڕان هێشتا بەدروستی نازانن بۆچی بەکارهێنانی زۆری خوێ مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات، بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریدەخات پێدەچێت خوێ یارمەتی زۆری گەشەی بەکتریای هیلیکۆباکتیر پیلۆر بدات.ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش لەبارەی بەکارهێنانی خوێ-وە ڕایگەیاندووە، کە زیاتر لە 5 گرام خوێ نابێت ڕۆژانە کەسەکان بەکاربهێنین.بەبڕوای زۆر لەپزیشکانیش بەکارهێنانی خوێ جگە لەتووشبوونی کەسەکان بە پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار، مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی گەدەشی لێدەکرێت.