May 17, 2019 16:40 Asia/Tehran
  • پێنج سودى گرنگى ناوکى کولەکە

ناوکی کولەکە بەهایەکی بەرزی خۆراکی هەیە‌و چەندین سودی تەندروستی هەیە، ماڵپەڕی کەلیمەتی ئاماژەی بەچەند سودێکی گرنگی ناوکە کولەکە داوە لەوانە :

1. تەندروستی دڵ: نیو کوپ لەتۆوی کولەکە، نیوەی ئەو بڕە مەگنیسیۆمەی تێدایە کە رۆژانە پێویستە مرۆڤ بیخوات‌و دەبێتەهۆی بەهێزکردنی دڵ‌و کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن‌و رێگریکردن لەوەستانی کتوپڕ‌و جەڵتەی دڵ‌و مێشک.2. بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری: ناوکی کولەکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بەزینک‌ و یارمەتی رێکخستنی کۆئەندامی بەرگری دەدات‌و مەترسی هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە‌و لەنەخۆشیەکانی سەرماو ئەنفلۆنزاو خەمۆکی دەیپارێزێت.3. تەندروستی پرۆستات: تۆوی کولەکە خۆراکێکی گرنگە بۆ پیاوان، چونکە زنکی تێدایەو‌ پارێزگاری لەتەندروستی پرۆستات دەکات‌و لەهەڵاوسان دەیپارێزێت.4. نەخۆشی شەکرە: تۆوی کولەکە یارمەتی رێکخستنی ئەنسۆلین دەدات‌و رێگری لەکاردانەوەکانی شەکرە دەگرێت.5. رێکخستنی خەوتن: خواردنی ناوکە کولەکە بەر لەچەند کاتژمێرێک لەوادەی خەوتن لەگەڵ چەند پارچە میوەیەکدا زۆر بەسودە بۆ جەستەو یارمەتی بەرهەمهێنانی میلاتۆنین‌و سیرۆتۆنین دەدات کە یارمەتی خەوتن دەدەن.س.هـ