سەرکەوتنی تکواندوکاری ئێرانی بەسەر خەنیمە ئینگلیزیەکەی
May 17, 2019 19:19 Asia/Tehran
ئەمیر محەممەد بەخشی تکواندوکاری تیمی نیشتمانی ئێران لە کێشی مینهای ٧٤ کیلوگرام لە دوهەمین پێشبڕکی خۆی لە پێشبڕکیکانی تکواندۆی پاڵەوانەتی جیهان لە مەنچستری ئینگلیز لە بەرانبەر کریستین مەک نیش لە وڵاتی میواندار بوو کە بە ئەنجامی دە بەسەر ٦ خەنیمە ئینگلیسیەکەی خۆی بردەوە وڕێگای بردە قۆناخی دوایی.
" مەهلا مومن زادە"یش نوێنەری کێشی ٤٦ کیلو گرامی ئافرەتانی ئێرانی شەوی پێنجشەممە بۆ بەدەس هێنانی مێداڵیای زێڕ لەگەڵ جائە یونگ سیم " لە کۆریای باشوور یاری کرد وبە پێی هەوڵی بەرفراوان بە ئیمتیازی ١١ بەسەر شەش یاریەکی دانا ومیداڵیای زیوی بردەوە. ٢٤مین خۆلی پێشبڕکیکانی تکۆاندۆی پاڵەوانەتی جیهان لە ڕۆژی چواشەممە ١٦ی مای بە ئامادەبوونی ٩٧٥ تکۆاندۆکار لە ١٥٠ وڵات لە شاری " مەنچیستیر ی بەریتانیا دەسپێکرا وپێنج ڕۆژ بەدەوام دەبێت.