ته‌مووز 11, 2019 17:14 Asia/Tehran
  • یونیورسیاد جیهانی خوێندکاران

تکۆاندۆکاری کێشی یەکەمین تیمی خوێندکارانی ئێران بە شکست دانی هەموو خەنیمەکانی خۆی توانی میداڵیای زێر لە ئیتالیا وەدەس بخات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ، لە درێژەی ٣٠مین خۆلی یاریەکانی یونیورسیادی جیهانی خوێندکاران کە لە شاری ناپیل دایە ، ڕۆژی چوارشەممە کێبەرکیکانی کێشەکانی ٥٨-کیلوگرامی پیاوان و٤٩-و٦٧- کیلوگرامی ئافرەتان پێوشوێن گیرا کە ئارمین هادی پور تەنیا نوێنەری وڵاتەکەمان توانی میداڵیای زێڕی ئەم یاریە بەدەس بێنێت. وناوبراو لە کێشی ٥٨- کیلوگرام دوای خولێک پشودان " هائو یو" لە چینی تایپەی شازدە بە سەر چواردە بردەوە، پاشان " سوخرب بوبوبکوف" لە ئۆزبەکستانی ٣٢بەسەر ٢٢ بردەوەو لە درێژەدا بە هەلکشانی حەوت بەسەر سێ لە بەرانبەر چانهو جونگ لە کۆریای باشوور ڕێگای بردە قۆناخی نێوە کۆتایی . هادی پور لەم قۆناخەیش دا بە  ٣٣بەسەر شازدە " ڕامنارونگ ساویکویهاری" لە تایلەند بردەوەوڕێگای بردە فیناڵ ولە کۆتاییش دا بە سەرکەوتنی ٢٢ بەسەر نۆزدە لە ململانێ لەگەل" مولوم تومنبایار" لە موغولستان میداڵیای زێڕی دەس خست. تکۆاندۆکارانی ئێران لەم یاریانە هەتا ئێستاکە پێنج میداڵیای بڕۆنزیان لە بەشی پومسە ومیداڵێکی زێڕیشیان  لەلایەن میرهاشم حسێنی دەس خستووە.