ته‌مووز 17, 2019 20:43 Asia/Tehran
  • سایپا بوو بە پاڵەوانیی پێشبرکێکانیی شەتڕەنجی ئاسیا

تیمی سایپا بۆ جاری دووهەم پلەی پاڵەوانیی پێشبرکێکانی شەتڕەنجی شارەکانی ئاسیای بە خۆ تەرخان دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر،لەخولی هەشتەمی پێشبرکیکانی شەتڕەنجی پاڵەوانی شارەکانی ئاسیا کە لە داکای بەنگلادێش بەڕێوە چوو،تیمی سایپای تاران  لە ئێران توانی تیمی لاتماندوی نێپاڵ بە ئەنجامی ٣ بە یەک لەم یارییە دا سەرکەوێت.

ئەمە هەشتەمین سەرکەوتنی سایپا لە رکابەرییەکانی شەتڕەنجی پاڵەوانی شارەکانی ئاسیا بوو. بەم سەرکەوتنە سایپا بە ١٦ خاڵ و پوئەن شکینی ٢٧ بەرلە کۆتایی ڕکابەرییەکان پلەی پاڵەوانی بە خۆ تەرخان دا. ئەمە دووهەمین پاڵەوانی سایپا لە ڕکابەرییەکانی شەتڕەنجی شارەکانی ئاسیا دیتە ئەژمار.

مۆرتەزا مەحجووب(ڕاهێنەر و ایریزان) هاوڕێ لەگەڵ مەسعوود مۆسەدیق پوور،ئەمیر رەزا پوور ئاقاباڵا، ئەسغەر گۆڵیزادە و سەید خەلیل مووسەوی داڕشتی تیمی سایپایان لە رکابەرییەکانی شەتڕەنجی شارەکانی ئاسیا پێکهێناوە. سایپا لە خولی نۆهەمی ڕکابەرییەکان ئەمرۆ بەڕەوڕووی سریلانکا دەبێتەوە.