ئاب 11, 2019 20:24 Asia/Tehran
  • جۆدۆکاری ئێرانی میدالیای رکابەرییەکانی جیهانی پۆلیسی دەستخست

"غەففار میرزایی"جۆدۆکاری کێشی خوارەوەی ٧٣ کیلوگرامی ئێران بە سەرکەوتن بەرامبەر غەنیمەکانی لە ئەمریکا و ڕووسیا، مێدالیای زێری پێشبرکێکانیی جیهانی پۆلیس و ئاگر کوژێنەرەکانی لە چین دەستخست.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە رۆژی دووهەمی پێشبرکێکانیی جیهانی پۆلیس و ئاگر کوژێنەرەکان کە بە ئامادەبوونی وەرزشڤانانێک لە پتر لە ٨٠ وڵاتی جیهان لە چینگدۆ لە چین دا خەریکە بەرێوە دەچێ، لەکێشی خوارەوەی ٧٣ کیلوگرام جۆدۆکارێک لە ڕووسیا پلەی دووهەمی بە خۆ تەرخان دا و ئەمریکا و بیلاڕووسیش بە شێوەی هاوبەش پلەی سێهەمییان دەستخست.

ئەم پێشبرکییانە کەبە ئۆلەمپیکی  پۆلیس و ئاگر کوژێنەرەکان ناوبانگی هەیەو هەر ٤ ساڵ جارێک بەڕێوە دەچیت،لە ٨ تا ١٨ـی ئاگۆستی ٢٠١٩ لە چێنگدۆلە چین لەهەموو لقە وەرزشییەکان دا خەریکە بەریوە دەچێت ،تیمی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ٧ وەرزشڤان لە لقەکانی جۆدۆ،کاراتە،تیکواندۆ و هەڵگەران بە سەر پلیکان لەم کێبەرکێیانە دا بەشداری کردووە. ڕۆژی ڕابردوو شەممە "عەلی مەتین" لە کۆماری ئیسلامی  ئێران میدالیای زێوی کێشی خوارەوەی ١٠٠ کیلوگرامی جۆدۆی پێشبرکێکانیی جیهانی پۆلیس و ئاگر کوژێنەرەکانی ٢٠١٩ چێنگدۆی بە خۆ تەرخان داوە.