تیمی قوتابیانی ئێران، پلەی چوارەمی ئۆلەمپیادی جیهانیی کامپیۆتەر
ئاب 12, 2019 07:52 Asia/Tehran
تیمی قوتابیانی ئێران لە 31 مین ئۆلەمپیادی جیهانیی کامپیۆتەر لە نێو 88 وڵاتدا بە پلەی چوارم گەیشت .
بەپێی راپۆرتی هەواڵێدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، لەم پێشبڕکێیانەدا کە لە باکۆی پێتەختی ئازەربایجان بەڕێوە چوو ، تیمی قوتابیانی ئێران بە وەدسهێینانی یەک مەدالیای زێڕ و سێ مەدالی زیو ، دوای ئەمریکا و روسیا و چین بوو بە چوارەم .
لە 31 مین ئۆلەمپیادی جیهانیی کامپیۆتەر 2019 ی باکو زیاتر لە 600 قوتابی و مامۆستای وانەبێژ و شارەزا لە 88 وڵاتەوە ئامادە بوونە .
ئاستی مامنێونجیی پلەی ئێران لە هەشت ساڵی رابردوودا لە نێو 80 وڵاتدا شەشەم بووە .
کۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێستا لە 31 دەورەی ئۆلەمپیادی جیهانیی زانیستی کامپیۆتەر لە 26 دەورەدا ئامادە بووە و توانیویەتی 24 مەدالی زێڕ ، 57 زیو و 23 برۆنز وەدەست بێنێ .