ئاب 13, 2019 11:26 Asia/Tehran
  • فەرمانی تایبەتی سەرۆک کۆمار بۆ تۆماری جیهانیی هەورامان

بەڕێوەبەری گشتیی ککەلەپووری فەرهەنگی، پیشەسازیی دەستی و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان باسی فەرمانی تایبەتی سەرۆک کۆمار دەکات بۆ تۆماری جیهان ی فەرهەنگی – مێژوویی هەورامان .

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد قادری بە ئاماژە بە سەفەری سەرەتای ئەوساڵی دوکتۆر حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پارێزگای کرماشان، ڕایگەیاند: لەو سەفەرەدا پارێزگاری کوردستان بە پێی توێژینەوە ئەنجام دراوەکان بۆ تۆماری جیهانی دیمەنی فەرهەنگی - مێژوویی هەورامان، داوایان لە سەرۆک کۆمار کرد کە ئەو دۆسیە لە پێناو ڕەوانە کران بۆ یۆنێسکۆ لەوساڵدا بخرێتە یەکەمایەتی یەکەمی ڕێکخراوی کەلەپووری  فەرهەنگی.

ڕاشیگەیاند: پاش ئەو داخوازییە و پەیوەندییە بەردەوامەکانی پارێزگار، سەرۆک کۆمار لە فەرمانێکدا بۆ سەرۆکی میراتی فەرهەنگی جەختی کرد کە دۆسیەی تۆماری جیهانی دیمەنی فەرهەنگی - مێژوویی هەورامان لە پێناو ڕەوانە کران بۆ یۆنێسکۆ لەوساڵدا بخرێتە یەکەمایەتی یەکەمی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی.

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەسازیی دەستی و گەشتیاری پارێزگای کرماشان بە ئاماژە بە جێی خۆشحاڵ بوونی ئەو فەرمانەی سەرۆک کۆمار، جەختی کرد: تا ئێستا لە سەدا ٩٥ی توێژینەوەی تۆماری جیهانیی دیمەنی فەرهەنگی - مێژوویی هەورامان بە ئەنجام گەیشتووە و بەوەشەوە تا مانگی ڕەزبەری ئەوساڵ دەرفەتمان هەیە دۆسیەکە ڕەوانەی ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی بکەین.

قادری وتیشی: ڕێکخراوی کەلەپووری  فەرهەنگی تا کۆتایی مانگی خەزەلوەری ئەوساڵ دۆسیەکە ڕەوانەی یۆنێسکۆ دەکات و هیوداراین پڕۆسەی تۆماری جیهانی دیمەنی فەرهەنگی - مێژوویی هەورامان لە دوو سێ ساڵی داهاتوودا بە ئەنجام بگات.