ئاب 14, 2019 17:53 Asia/Tehran
  • زۆرانی پاڵەوانەتی تازەلاوانی جیهان-ستونی:عەبدولاهی گەیشتە یاریەکانی ڕێزبەندی زۆرانی ئازادی تازەلاوان

عەلیرەزا عەبدولاهی گەیشتە یارەکانی ڕیزبەندی کێشی ٩٢کیلوگرامی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی پاڵەوانەتی جیهان .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، یاریەکانی بەختی  سەرلەنوێ پێنج کێشی دوهەمی پێشنڕکیکانی زۆرانی ئازادی تازەلاوانی پاڵەوانەتی جیهان پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ لە شاری تالین ستونی بەرێوە چوو ودوو نوێنەری وڵاتەکەمان لەگەڵ خەنیمەکانیان دەستیان کردە ململانێ. لە رٶژی یەکەمی ئەم پێشبڕکیانە دا تیمی ئێران لە لایەن ئەمیر حسێن مەقسودی وعەباس فروتەن لە کێشەکانی ٦٥و٩٧ کیلوگرام ببوو بە خاوەنی میداڵیای زێڕ ومحەممەد سادق فیرۆزپور لە کێشی ٧٠ کیلوگرام ببوو بە خاوەنی میداڵیای بڕۆنز. لە کێشی ٧٤کیلوگرام محەممەد نخودی دوای حەسانەوە لە خۆلی یەکەم ، لە خۆلی دووهەم بە ئەنجامی ١٢بەسەر دوو لە داوود علیزئالاف لە بلاورووسی بردەوە ، ناوبراو لە خۆلی سێهەم و لە قۆناخی یەک لە چواری کۆتایی بە ئەنجامی ١٤بەسەر حەوت یاریەکی دۆڕاند بە داڤید کار لە وڵاتی ئەمریکا وبە سەرنج دان بە بوونی ئەم زۆران بازە لە یاری فیناڵ ، نخودی چووە ڕیزی گروپە دۆرێنەرەکان . ناوبراو لەم گروپە دا لەبەرانبەر دیڤید بیتانوف لە ڕووسیا بە ئەنجامی شەش بەسەر سێ یاریەکی دانا ولە خۆلی پێشبڕکیکان چووە لاوە. لە کێشی ٩٢ کیلوگرام دا عەلیرەزا عەبدوڵڵاهی لە خۆلی یەکەم بە ئەنجامی نۆبەسەر دوو یاریەکی دۆڕاند بە ئالان باگایف لە ڕووسیا و بە سەرنج دان بە بوونی خەنیمەکەی لە یاری فیناڵ ، ڕیگای بڕیە ناو گروپی دۆڕێنەرەکان . ناوبراو سەرەتا لەم گروپە بە ئەنجامی ١٤بەسەر یازدە پولات پولاتچی لە تورکیای بردەوە ولە خۆلی دوائیش بە ئەنجامی چواربەسەر سێفر ئاسخاب حەمزئاتوف لە ئازەربایجانی بردەوە وڕێگای بڕیە یاری ڕیزبەندی . عەبدولاهی لە م یاریەدا لەگەڵ ئارتغرل ئاگجا لە ئالمانیا زۆران دەگرێت. ئەمشەو ولە پێشبڕکیکانی کۆتایی پێنج کێشدا ئەمیر حسێن زارع لە کێشی ١٢٥ کیلوگرام لەگەڵ ماسون پاریس لە ئەمریکاوە زۆران دەگرێت وعەلیرەزا عەبدولاهیش لەگەڵ ئاگجا لە ئالمانیا زۆران دەگرێت.