ئاب 20, 2019 10:41 Asia/Tehran
  • جێژنی غەدیری خۆم، جێژنی بەشکۆی ویلایەتە

18ی زیحەجەی ساڵی 1439ی کۆچی مانگی ڕۆژی جێژنی غەدیری خۆم، یەکێکە لە جێژنە گەورەکانی موسڵمانان.

غەدیری خۆم ناوی ناوچەیێکە لە نێوان مەککە و مەدینەدا کە حەزرەتی محەمەد (د.خ) لە حەجەتولویداعدا، حەزرەتی ئیمام عەلی (ع) ی وەکوو جێگرەوەی خۆی بە هەمووان ناساند.

 

غەدیر، ئەنجامی فەزیلەتەکان، چاکی و ڕەوشت بەرزییەکانی حەزرەتی عەلی (ع)ە. کەسێک کە هێمای خواناسی، ئایینداریی، پێبەندی تۆکمە و تەواو بە ئایین و شوێن کەوتەی ڕاستەقینەی حەق و ڕاستیە و خاوەنی ئاقڵ و ئاوەز و ئیرادە و ویستە.

 

پێغەمبەری نازداری ئیسلام (.خ) لە کاتی گەڕانەوەی لە دوا حەجەکەیدا هەموو ئەو موسڵمانانەی وا بەشداری ئەو ڕێوڕەسمەیان کردبوو و لەگەڵی بوون، لە ناوچەی غەدیری خۆمدا کۆ کردەوە و لەو شوێنەدا حەزرەتی عەلی (ع) وەکوو وەسی و برا و جێگرەوەی خۆی لە لەیان خودای گەورەوە ناساند.

 

پێغەمبەری خۆشەویست (د.خ) لە وتارە گرینگەکەی غەدیردا فەرمووی: " هەر کەسێک کە من گەورە و مەولایم، پاش من عەلی دەبێتە مەولای ئەو!"

لە وتەکانی ڕەسووڵی خودادا هاتووە کە ڕۆژی غەدیری خۆم سەرترین جێژنی ئوممەتی ئیسلامە و ڕۆژێکە کە خودای گەورە ئایینی خۆی تۆکمە و تەواو کرد و نیعمەتی دابارندووەتە سەر ئۆممەتەکی پێغەمبەردا.

 

بەم چەشنە وەرزێکی نوێ لە مێژووی ئیسلامدا کرایەوە کە هەمان ئیمامەت و ویلایەتە. ویلایەت بەردەوامکەری نەبوەتە. واتە غەدیری خۆم درێژەدەری بیعسەتی پێغەمبەرە و بە ئەنجامی دەگەینێ!

Image Caption

 

جێژنی غەدیری خۆم کە لە ڕیوایاتی ئیسلامیدا بە عیدۆلئەکبەر واتە گەورەترین جێژن ناودێر کراوە ئەتوانین بە گەورەترین جێژنی هەموو ئایینە ئیلاهییەکان بزانین چوونکە بەرهەمی هەوڵ و تێکۆشانی هەموو نێردراوانی خودا، لەو ڕۆژەدا بە ئەنجام و ئاکام گەیشتووە.

Image Caption

 

خەڵکی بڕوادار و خوداناسی ئێرانی ئیسلامیش لە ڕۆژی جێژنی غەدیری خۆمدا سەرەڕای ئامادەبوون لە شوێنە پیرۆز و ئایینییەکان و بەڕێوەبردنی جێژن و شادی، سەردانی سەیدەکانیش دەکەن.

 

سەرپەیڤ