ئاب 24, 2019 16:49 Asia/Tehran
  • پاڵەوانیی ئێران لە پێشبڕکێکانی مۆندیالی تێکواندۆ

تێکواندۆکارانی ئێران بەشکست دانی هەموو خەنیمەکانیان لەسەر سەکۆی یەکەمی پێشبڕکێکانی مۆندیالی٢٠١٩ی چین ڕاوەستان.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران؛ تیمی زانکۆی ئازادی ئیسلامی نوێنەری ئێرانە لە پێشبڕکێکانی مۆندیالی تێکواندۆی٢٠١٩ی شاری "ووشی"ی چین، لە ڕکابەرییەکانی تیمیی پیاوان بەشکست دانی خەنیمانیان، پلەی پاڵەوانیان بەخۆتەرخان دا.

تێکواندۆکارانی ئێرانی لەو پێشبڕکێیانەدا، لە تیمەکانی قەزاقستان، چین وکۆریای باشوریان بردەوەو لەسەر سەکۆی پاڵەوانیی ڕاوەستان.

لە پێشبڕکێکانی مۆندیالی تێکواندۆ، کۆریای باشور پلەی دووهەمی پاڵەوانیی بەدەست هێناو تیمەکانی ڕووسیاو چین بەهاوبەش پلەی سێهەمیان بەخۆتەرخان کرد.

پێشبڕکێکانی مۆندیالی٢٠١٩ لە هەینی٢٣ی ئاگۆستەوە بەئامادەبوونی ٩٧ تێکواندۆکاری دە وڵات، لە چین دەس پێ بووەو بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوامە.

سەرپەیڤ