ئه‌یلوول 06, 2019 11:42 Asia/Tehran
  • بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی شیرەخۆرانی حسەینی لە ئێران و پتر لە چل وڵاتی جیھان

کۆبوونەوەی شیرەخۆرانی حسەینی، ئەمڕۆ ھاوکات لەگەڵ یەکەم ھەینی مانگی موحەڕڕەم لە ٥٣٠٠ جێگا لە ئێران و ٤١ وڵاتی جیھان بەرپا کرا.

ڕێ و ڕەسمی  جیھانیی شیرەخۆرانی حسەینی(ع) لەو مەناسیکە ئایینییانەیە کە لە مانگی موحەڕڕەم دا کە بە یادی منداڵانی شەھید لە ڕۆژی عاشورادا لە لایەن موسڵمانان لە ئێران و وڵاتانی دیکەی جیھانەوە لە یەکەم ھەینیی مانگی موحەڕڕەم بەرپا دەکرێت.

لە ڕێ و ڕەسمی  جیھانیی شیرەخۆرانی حسەینی(ع) دایکان جل و بەرگی ھاوشێوە لە بەر کۆرپەکانیان دەکەن و ھەنی بەندیان بۆ دەبەستن کە لە سەریان ناوی پیرۆزی حەزرەتی عەلی ئەسغەر نووسراوەو ئا بەم جۆرە عەشق و ئەوینی خۆیان بەرامبەر بە بنەماڵەی عیسمەت و تەھارەت(ع) پیشان دەدەن.

هەروەها دایکان هاوڕێ لە گەڵ منداڵانی شیرەخۆریان بە بەشداری لە نۆحە خوێنی، لەگەڵ حەزرەتی ڕوباب (د.خ) دایکی حەزرەتی عەلی ئەسغەر هاوخەمی دەردەبڕن.کۆبوونەوەی شیرەخۆرانی حسەینی، ئەمڕۆ ھاوکات لەگەڵ یەکەم ھەینی مانگی موحەڕڕەم لە ٥٣٠٠ جێگا لە ئێران و ٤١ وڵاتی جیھان بەرپا کرا.

حەزرەتی عەلی ئەسغەر (ع) چکۆلەترین منداڵی ئیمام حسێن(ع)  ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهانە کە لە دەیەمی مانگی موحەڕەمی ساڵی ٦١ کۆچی لە تەمەنی شەش  مانگیدا لە سەحرای کەربەلا شەهید بوو.ڕێ و ڕەسمی  جیھانیی شیرەخۆرانی حسەینی(ع) لەو مەناسیکە ئایینییانەیە کە لە مانگی موحەڕڕەم دا کە بە یادی منداڵانی شەھید لە ڕۆژی عاشورادا لە لایەن موسڵمانان لە ئێران و وڵاتانی دیکەی جیھانەوە لە یەکەم ھەینیی مانگی موحەڕڕەم بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ