جۆدۆکاری نابینای ئێران میدالیای زێڕی ئاسیای لەمل کرد
ئهیلوول 07, 2019 16:18 Asia/Tehran
وەرزشکاری نابینای لقی جۆدۆی دەستەی٦٦کیلۆگرامی ئێران بوو بەخاوەنی میدالیای زێڕی پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی ئاسیا لە قەزاقستان.
لەو پێشبڕکێیانە، "رەزا غولامی" لەخولی یەکەم، خەنیمی تایلەندی خۆی زەڕبە فەننی کردو لەخولی دووهەم لەگەڵ جۆدۆکاری قەزاقستانی چووەسەر تاتامی و ناوبراویشی بردەوە.
غولامی سەرەنجام لە فیناڵدا خەنیمێکی چینی تایپەی شکست داو بوو بە خاوەن میدالیای زێڕ. غولامی میدالیای بڕۆنزی یارییەکانی پارائاسیایی ٢٠١٨ی جاکارتای لەکارنامەدا هەیە.